}

عیراق..تاقیكردنه‌وه‌كانی وزاری سێهه‌می ناوه‌ندی ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 10:12 AM - 2022-05-29

تاقیكردنه‌وه‌كانی وزاری پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی له‌ پارێزگاكانی عیراق به‌ به‌شداری نیو ملیۆن خوێندكار ده‌ستیپێكرد و له‌هه‌رێمی كوردستانیش تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می هه‌مان قۆناغ له‌ ڕۆژی 11 حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی   به‌ به‌شداری زیاتر له‌ نیو ملیۆن خوێندكار له‌ پارێزگاكانی عیراق ده‌ستیپێكرد.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، خولی یه‌كه‌می ئه‌زمونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی به‌ هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی رۆژی ٢٧ی حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كه‌ن و رۆژی ٢٥ی ته‌مموز كۆتاییان دێت.

 باسی له‌وه‌شكردووه‌، خولی دوه‌می ئه‌زمونه‌ گشتییه‌كانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی، رۆژی‌ ١١ی حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كه‌ن و رۆژی ٢٠ی هه‌مان مانگ كۆتاییان دێت.

 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان مامۆستایان و خوێندكاران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر رۆژێكی تاقیكردنه‌وه‌ به‌ر پشوو كه‌وت، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ دواناخرێت و له‌كاتی دیاریكراودا تاقیكردنه‌وه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket