riklam

په‌تای ته‌ماته‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌

جیهان 05:41 PM - 2022-05-27

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ته‌ماته‌ له‌چه‌ند وڵاتێك، رێژه‌ی توشبوانی به‌و په‌تایه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندنه‌كانی هندستان رایانگه‌یاندوه‌، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ته‌ماته‌ له‌ وڵاته‌كه‌ رێژه‌ی توشبووان به‌و په‌تایه‌ گه‌شتوه‌ته‌ 86 حاڵه‌ت و له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتریشدایه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك ئه‌و په‌تایه‌ بگرێت، پێویسته‌ 5 تا 7 رۆژ خۆی كه‌ره‌نتینه‌ بكات و تێكه‌ڵ به‌خه‌ڵك نه‌بێت.

ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ ده‌گرن، له‌سه‌ر له‌ش و پێستیان له‌قه‌باره‌و شێوه‌ی ته‌مایه‌ك په‌ڵه‌ په‌ڵه‌ سوور ده‌بێته‌وه‌و ره‌نگیشی له‌ته‌ماته‌ ده‌چێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ناوی لێ بنرێت په‌تای ته‌ماته‌ كه‌ تازه‌نیه‌و پێشتریش ئه‌م په‌تایه‌ هه‌ر هه‌بووه‌، به‌ڵام تازه‌ وا له‌چه‌ند وڵاتێك سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ئوسامه‌ ئه‌لعانی پزیشكی ده‌رمانسازی بۆ PUKmedia وتی: په‌تاكه‌ ترسناك نیه‌، به‌ڵام تا چه‌ند رۆژێك كه‌سی توشبوو هه‌ست به‌ سوربوونه‌وه‌ی پێست و كۆكه‌و گیان ئێشه‌و ئازاری جومگه‌كان و تا ده‌كات و پێویسته‌ له‌ژێرچاودێری پزیشكدابێت.
وتیشی: له‌وڵاتی عیراق ئه‌و په‌تایه‌ گرنگی نیه‌و پێویسته‌ زیاتر چاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پزیشكه‌كان له‌سه‌ر تای خوێن به‌ربوون بێت نه‌ك ئه‌م په‌تایه‌ ، چونكه‌ په‌تاكه‌ كوشنده‌ نیه‌.

PUKmedia تاییه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket