riklam

چالاكییەكانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ بەردەوامە

کوردستان 08:38 PM - 2022-05-26

لە میانی چالاكییەكانی دووەم رۆژی یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژدا ، پانێلێك لەژێر ناونیشانی ” گەشتێك بەنێو ئەدەبیاتی بیست و پێنج ساڵەی گەلاوێژدا بەڕێوەچوو  بۆ  هەریەك لە ” د.محەمەد تاتانى، د. موحسین
ئەحمەد عومەر، یاسین ئافتاو و م. خەسرەو میراودەلی” .

 

دواتر لە دیداری ” دڵشاد  عەبدوڵا” بۆ شیعر ، شیعرە هەڵبژێردراوەكانی پێشبڕكێی یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژ ،لەلایەن شاعیرانی بەشداربوەوە پێشكەش كران. 

 

لە بەشی دووەمی چالاكییەكاندا ، پانێلی ”بوژاندنەوەی میوزیكی كوردی و ئەزموونی نوێ ” بۆ هەریەك لە  ” د.عەبدوڵا جەمال سەگرمە ، م.گۆران كامیل ، هەژار زەهاوی ، م.ناسك حەسەن ،  م.شێركۆ محەمەد ساڵح ”  بەڕێوەچوو ، دواتر خەڵاتی رێزلێنانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەخشرایە سەرجەم پانێلستانی بەشداربوو. 

 

لە پەراوێزی رۆژی دووەمی فێستیڤاڵیشدا مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی ”شێوەكاریی كوردیی و عێراقیی هاوچەرخ” لە نوسینی ” د. شەوقی موسەوی ” سازكرا. 

 

بە كوڕێكی شیعریی هاوبەش بۆ شاعیرانی ” سلێمانی  ، هەولێر ، دهۆك ، كەركوك ، هەڵەبجە ،میسر و ئێران” چالاكییەكانی رۆژی دووەمی فێستیڤاڵ كۆتایی هات.

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket