}

نێچیرڤان بارزانی: گرنگی به‌ژنان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ بدرێت له‌هێزی پێشمه‌رگه‌

کوردستان 12:09 PM - 2022-05-26

به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌راسیمی  27ه‌مین خولی ده‌رچوانی 499 خوێندكار له‌ كۆلێژی سه‌ربازی زاخۆ به‌ڕێوه‌چوو.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وتی: خۆشحاڵم به‌ ئاماده‌بوونم له‌م مه‌راسیمه‌دا، پیرۆزبای خۆم ئاراسته‌ی سه‌ربازان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به‌ تایبه‌تی پیرۆزبایه‌كه‌م ئاراسته‌ی ئیلداد ئه‌بریم یه‌لده‌خانی ده‌كه‌م كه‌ تاكه‌ خوێندكاری مه‌سیحییه‌ له‌م خوله‌داو هیوادارم له‌ خولی داهاتوودا سه‌ربازی دیكه‌ی مه‌سیح و توركمان و یه‌زیدی زیاتر به‌شداربن به‌ تایبه‌ت ژنان.

هاوكات وتیشی: پێشمه‌رگه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیستمی به‌رگریی عیراق، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداری له‌ شه‌ڕی داعشدا كردووه‌ و نابێت شه‌ڕی داعش به‌كه‌م بزانین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێویسته‌ به‌رگری زیاتر بكرێت و له‌ ئاماده‌ باشیدابین و له‌سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئارامی زیاتر بۆ كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، هه‌روه‌ها به‌ بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ كوردستان سه‌ربه‌رزین .

هاوكات باس له‌یه‌كڕیزی هه‌ردوو هێزی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌ كردو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێویسته‌ هه‌ردوو هێزه‌كه‌ یه‌كبخرێن، چونكه‌ هه‌ردوو هێزه‌كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و هه‌ردوو هێزه‌كه‌ سه‌ر به‌یه‌ك وه‌زاره‌تن و ئامانجیان به‌رگری كوردستانه‌ و یه‌كڕیزی هه‌ردوو هێزه‌كه‌ پێویسته‌ بۆ كوردستان.

وتیشی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دروستبوو له‌ كوردستان بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان  نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كان، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ كوردستانه‌ نه‌ك حزب، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی داواكاری خۆی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ یه‌كڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket