riklam

بە هەوڵی یەكێتی تاقیكردنەوەی دەرەكی لە خورماتوو بەڕێوەدەچێت

پەروەردە 09:05 PM - 2022-05-25

لە دوای ئەوەی خوێندكاران ناڕەزایەتیان لەچوونیان بۆ پارێزگای سەڵاحەدین بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی دەرەكی دەربڕی، كە نزیكەی 200 كم لە قەزای خورماتووەوە دورە و رێگایەكی مەترسیدارە، داوایانكرد كە تاقیكردنەوەكەیان بگوازرێتەوە ناو قەزاكە.

هەر بۆیە بە ھەوڵی مەلا كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عیراق و بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای سەڵاحەدین توانرا شوێنی تاقیكردنەوە دەرەكییەكانی خوێندكارانی خورماتوو لە شاری تكریتەوە بگوازرێتەوە بۆ قەزای خورماتوو.

PUKmedia عەدالەت میعاد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket