riklam

ئارێز عەبدوڵڵا: ئازادیی لاوان رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ پێگه‌یاندنی كادری به‌توانا

کوردستان 02:39 PM - 2022-05-25

پیرۆزبایی

هه‌ڤاڵان: ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت ‌و ئه‌ندامانی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان و ته‌واوی لاوانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

له‌ یادی 23 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م، كه‌ له‌ ساڵانی رابردووداو تا ئێستاش له‌ خه‌باتی رێكخراوه‌یی ‌و مه‌ده‌نی خۆتاندا چالاكانه‌ به‌رده‌وام بوونه‌و خزمه‌تی به‌رچاوتان به‌ توێژی لاوان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌ جیاجیاكاندا كردووه‌.

رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ ئاراسته‌كردنی لاوان و پێگه‌یاندنی كادری گه‌نج و به‌توانا، به‌ڵام سه‌رباری خزمه‌ت ‌و رۆڵ و چالاكییه‌ گرنگ و زۆره‌كانتان، هێشتا ئه‌ركی گه‌وره‌ ماوه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتی ‌و توێژی لاوان به‌ تایبه‌تی كه‌ شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تێكن، بۆیه‌ هیوادارم ئه‌م یاده‌ بكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ داڕشتنه‌وه‌ی بەرنامەو شێوازی نوێی خەباتی مەدەنی.

له‌م یاده‌دا پشتیوانی مه‌كته‌به‌كه‌مان بۆتان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و جارێكی تر له‌ (23)هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوان له‌ هه‌موو كچان‌ و كوڕانی رێكخراوه‌كه‌و لاوانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبێت گ هه‌میشه‌ سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو بن.

ئارێز عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مه‌كتەبی گه‌شه‌پێدانی بیرو هۆشیاری

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket