riklam

چەند زانیارییەك لەبارەی كتێبی عیراق وڵاتی گۆڕە بە كۆمەڵەكان

کتێب 03:01 PM - 2022-05-24

دەزگای میدیایی ڕاچڵەكین لە تیراژی هەزار دانە كتێبی عیراق وڵاتی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی لە دووتوێی 330 لاپەڕە چاپ و بڵاوكردەوە كە لەودا شەش نووسەر هەركام لە گۆشەنیگایەكەوە باس لە جینۆساید و ئەنفال و كۆمەڵكوژی كورد لە پرۆسەی ئەنفالدا دەكەن. 

ئەم كتێبە بەرهەمی هاوبەشی شەش نووسەر ( عارف قوربانی، سالار مەحمود، لەتیف فاتیح فەرەج، محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق، عەلی مەحمود محەمەد و د. محەمەد ئێحسان) كە لەبارەی جینۆسایدی كورد و گۆڕە بە كۆمەڵەكانی عیراق بەدوو  زمانی كوردی و عەرەبی بابەتیان نووسیوە و لە گۆشەنیگایەكی جیاوازە دەڕوانە جینۆساید و تاوانەكانی ڕژێمی بەعس دەرهەق بە گەلی كورد كە 182 هەزار كەسی بێتاوان بوونە قوربانی سیاسەتەكانی بەعس و سەدام. 

لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی سەدام لە ساڵی 2003دا، ڕاپۆرتی ئەمنی و تەنانەت میدیاكانیش باسیان لەوە كرد كە 270 گۆڕی بەكۆمەڵ لە عیراق هەیە و ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و هیومەن ڕایس وۆچ و نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی چاودێری مافی مرۆڤ و ناوەندە حكومییەكانی ئەمریكا و بەریتانیا ئاماژە بەوە دەكەن كە 400 هەزار روفات دەكەن لەناو گۆڕە بە كۆمەڵەكاندا.

لەم كتێبەدا ئاماژە بەوە كراوە كە هێشتا زۆربەی هەرە زۆری گۆڕە بە كۆمەڵەكان هەڵنەدراونەتەوە و بەشێك لەوانەی بە شێوەی هەڕەمەكی هەڵدراونەتەوە و هەندێكیشیان شێوێندراون.

ئەوەی پێویستە بوترێت هێشتا ئامارێكی ورد لەسەر ژمارەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە عیراقدا لەبەردەستدا نییە، بەڵام دادگای باڵای تاوانەكانی لە دۆسیەی ئەنفالدا لە ساڵی 2006 ئاماژەی بەوە كردووە كە زیاتر لە 150 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

كتیبەكە لە دووبەشی كوردی و عەرەبی پێكهاتووە.

ناوی كتێب/ عیراق وڵاتی گۆڕە بە كۆمەڵەكان
نووسەران/ عارف قوربانی، سالار مەحمود، لەتیف فاتیح فەرەج، محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق، عەلی مەحمود محەمەد و د. محەمەد ئێحسان
دیزاین/ هەرێم عوسمان
بەرگ/ محەمەد ئیسماعیل
چاپ/ چاپخانەی كارۆ
تیراژ/ 1000 دانە
ساڵی چاپ/ 2022
 
 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket