به‌نگلادیشه‌كانی هه‌ولێر خاوه‌ن كاری خۆیانن
کوردستان 10:09 AM - 2022-05-24
به‌نگلادیشیه‌كانی هه‌ولێر بازارێكی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌بازاری شێخه‌ڵڵا دامه‌زراندووه.
چه‌ندین ساڵه ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكاری به‌نگلادیشی بۆ كاركردن له‌شاری هه‌ولێر ده‌ژین كه زۆربه‌یان له‌كۆمپانیاو بازار و دوكان و كارگه‌كانی ئه‌و شاره كارده‌كه‌ن ، به‌ڵام له‌ڕۆژانی هه‌فته‌دا ته‌نیا رۆژانی هه‌ینی پشوویانه له‌كاره‌كانیان ، بۆیه له‌ئێستادا شوێنێكیان له‌گۆڕه‌پانی بازاری نیشتمان له‌نزیك بازاری شێخه‌ڵڵا بۆ خۆیان ده‌ستنیشان كردووه كه له‌ڕۆژانی هه‌ینی زۆربه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته له‌وێ كۆده‌بنه‌وه كه ئێستا كافتریا‌و چایخانه‌و دوكانی تایبه‌ت به‌خۆشیان كردۆته‌وه‌و ژماره‌یه‌كیشیان وه‌كو فرۆشیاری سه‌ر مێزو گه‌ڕۆك و سه‌ر عه‌ره‌بانه له‌و شوێنه سه‌وزه‌و میوه‌و به‌هارات و خواردنی وڵاتی به‌نگلادیشی ده‌فرۆشن.
مه‌سعود یه‌كێكه له‌كرێكاره به‌نگلادیشیه‌كانی دانیشتووی شاری هه‌ولێر قسه‌ی بۆ PUKmedia كرد‌و وتی: ماوه‌ی 2 ساڵه له‌هه‌ولێر نیشته‌جێم و كاری كرێكاری ده‌كه‌م ، به‌ڵام له‌ڕۆژانی هه‌ینی به‌عه‌ره‌بانه‌كه‌م دێمه ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی بازاری نیشتمان خواردنی وڵاتی به‌نگلادیش ده‌فرۆشم كه بریتیه له‌به‌هاراتی جۆراوجۆر‌و برنجی به‌نگلادیشی و په‌تاته‌ی وردكراو و ماسی وشككراو و خواردنی جۆری تری وڵاته‌كه‌م لێره ده‌فرۆشم كه كڕیاره‌كانم زۆربه‌یان هاووڵاتی به‌نگلادیشین.
جگه له‌فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و خواردن ، به‌نگلادیشیه‌كانی هه‌ولێر چێشتخانه‌یه‌كی تایبه‌تیشیان له‌و شوێنه هه‌یه ، عه‌بدولجه‌لیل هاووڵاتیه‌كی تری به‌نگلادیشی بوو كه خاوه‌نی ئه‌و چێشتخانه‌یه بوو وتی : ماوه‌ی پێنج مانگه ئه‌و خواردنگه‌یه‌م له‌و شوێنه كردۆته‌وه كه 3 تا 4 جۆر خواردنی به‌نگلادیشی دروست ده‌كه‌م و ده‌یانفرۆشم كه جۆری شیرینیه وه‌كو پاقلاوه له‌گه‌ڵ خواردنی سوركراوی وه‌كو كوبه‌و شفته‌ی به‌نگلادیشی كه نرخی دانه‌یه‌كیان له‌نێوان 500 تا 1000 دیناره.
به‌وته‌ی عه‌بدولجه‌لیل جگه له‌هاووڵاتی به‌نگلادیشی ، هاووڵاتی كورد‌و عه‌ره‌بی شاری هه‌ولێریش ئه‌و خواردنانه‌یان لێده‌كڕن و ئه‌و ده‌یوت : من به‌هۆی پڕفرۆشی خواردنه‌كانم هه‌موو رۆژه‌كانی هه‌فته لێره كارده‌كه‌م هه‌رچه‌نده به‌هۆی به‌رزبوونی نرخی شتومه‌ك كاری منیش كه‌م بۆته‌وه‌و زۆربه‌ی خواردنه‌كانیشم به‌ئاردو برنج و گۆشت دروست ده‌كه‌م.
كاتێك به‌ناو ئه‌و بازاره بچووكه‌ی به‌نگلادیشیه‌كانی شاری هه‌ولێر گوزه‌ر ده‌كه‌یت ، گه‌نج و لاوێكی زۆری به‌نگلادیشی ده‌بینیت كه به‌یه‌كه‌وه له‌ژێر دیواری بازاری نیشتمان و مه‌رقه‌ده‌كه‌ی دوو سه‌یده‌كه‌ی شێخه‌ڵڵا به ڕیز وه‌ستاون كه به‌شێكیان به‌هۆی دووریان له‌كه‌سوكاریان و ژیانی غه‌ریبیان ئاخ بۆ ته‌نیاییان ده‌كێشن ، به‌شێكیشیان به‌جلی جوان و تازه‌وه وه‌ستاون وێنه‌ی خۆیان ده‌گرن و بۆ كه‌سوكاریان ده‌نێرن.
ره‌زا ول هاووڵاتیه‌كی تری به‌نگلادیشی دانیشتووی شاری هه‌ولێر بوو كه دوكانی فرۆشتنی كاڵا‌و خواردنی به‌نگلادیشی له‌شاری هه‌ولێرو له‌و شوێنه ده‌فرۆشێت رایگه‌یاند : زۆربه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی من ده‌یانفرۆشم به‌نگلادیشین و له‌هه‌رێمی كوردستان نیه ، بۆیه له‌ئێستادا چه‌ند بازرگانێكی كورد هه‌ن ده‌چنه شاری دوبه‌ی له‌وڵاتی ئیمارات له‌وێ خواردنی وڵاته‌كه‌ی ئێمه ده‌هێننه هه‌رێمی كوردستان و ئێمه‌ش لێیان به‌كۆ ده‌كڕین و له‌و بازاره ده‌یانفرۆشینه‌وه به هاووڵاتیه به‌نگلادیشیه‌كانی دانیشتووی شاری هه‌ولێر.
ره‌زا باسی له‌نرخه‌كانی كرد‌و وتی : به‌هۆی گرانبوونی دۆلار نرخی خواردن و كاڵاكانمان زۆر گران بوون ، هه‌روه‌ك زۆربه‌یان خواردنی به‌هارات و ده‌رمانن و زۆربه‌شیان خواردنی تیژ‌و توندن و زۆربه‌ی كڕیاره‌كانمان به‌نگلادیشین به‌شێكی كه‌میشیان كڕیاری كوردن.
زۆربه‌ی ئه‌و كرێكاره به‌نگلادیشیانه‌ی كه له‌شاری هه‌ولێر ده‌ژین خاوه‌ن خێزان و منداڵ و دایك و باوك و خوشك و بران ، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به‌ته‌نیا روویان له‌و شاره‌و هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌ته‌نیا ده‌ژین كه به‌وته‌ی خۆیان هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌هێشتنی كه‌سوكاریان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناهێڵن ژن و منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن و هۆكاری تریش بۆ گرانی نرخی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناتوان به‌پاره‌ی كرێكاری ئه‌و هه‌موو كرێیه بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی خێزانه‌كانیان بده‌ن.
عه‌بدوسه‌لام كرێكارێكی گه‌نجی به‌نگلادیشی بوو ئه‌و ماوه‌ی یانزه ساڵه له‌كۆمپانیایه‌كی شاری هه‌ولێر ئیشی كرێكاری ده‌كات، به‌وته‌ی خۆی هه‌موو رۆژێك سه‌رقاڵی كاره‌كه‌یه‌تی له‌كۆمپانیا ته‌نیا رۆژانی هه‌ینی پشوویه‌تی ، بۆیه له‌و ڕۆژه بۆ بینینی هاوڕێكانی و ناسینی هاووڵاتی تری به‌نگلادیشی و خواردنی وڵاته‌كه‌ی خۆی ، دێته ئه‌و شوێنه‌ی بازاری نیشتمان ، ئه‌و گه‌نجه به‌نگلادیشیه ده‌یوت : ئه‌و كاتانه‌ی دێمه ئه‌و شوێنه هاووڵاتیه‌كی زۆری به‌نگلادیشی ده‌بینم كه پێشتر نه‌مبینی بوون و ده‌یانناسم كه لێره به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بینه‌وه‌و شت ده‌كڕین و سه‌ردانی چایخانه‌و چێشتخانه‌كه‌شی بۆ شت خواردن و خواردنه‌وه ده‌كه‌ین.
وڵاتی به‌نگلادیش وڵاتێكی هه‌ژاره‌و ژماره‌ی دانیشتوانیشی زۆره ، بۆیه هه‌لی كار له‌و وڵاته كه‌مه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیه‌كانی روویان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی كردووه كه زۆربه‌یان ئه‌و داهاته‌یان كه به‌ده‌ستده‌كه‌وێت به‌شێكی زۆری بۆ كه‌سوكاریان ده‌نێرن به‌تایبه‌تیش به‌های پاره‌ی عیراقی به‌به‌راورد به‌پاره‌ی به‌نگلادیشی به‌نرختره ، بۆیه دوای چه‌ند ساڵێك كاركردن له‌كوردستان پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه داهاتووی خۆیان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د جه‌وهه‌ر هاووڵاتیه‌كی كوردی شاری هه‌ولێر بوو ، ئه‌و بۆ شت كڕین هه‌موو رۆژانی هه‌ینی سه‌ردانی هه‌ردوو بازاری نیشتمان و شێخه‌ڵڵا ده‌كات ، به‌وته‌ی خۆی جگه له‌وه‌ی سه‌ردانی بازاری شێخه‌ڵڵا ده‌كات سه‌رێك له‌بازاری به‌نگلادیشیه‌كانیش ده‌دات و ده‌یگوت: هۆكاری سه‌ردانیكردنم بۆ بازاره بچووكه‌كه‌ی به‌نگلادیشیه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاڵای سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌هێنن بۆ فرۆشتن كه له‌وڵاتی ئێمه بوونی نیه.
ئه‌و هاووڵاتیه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌رچه‌نده له‌و بازاره‌ی به‌نگلادیشیه‌كان هیچ شتێك ناكڕێت به‌وته‌ی خۆی ئه‌و ناتوانێت خواردنی ئه‌وان بخوات وتی : به‌ڵام كه ده‌چمه ناو بازاره‌كه هه‌ست ده‌كه‌م له‌وڵاتێكی ترم ، چونكه هه‌موو مرۆڤه‌كان خه‌ڵكی به‌نگلادیشن و خواردن و خواردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت چایخانه‌و چێشتخانه‌كه‌شیان جیاوازه ، بۆیه حه‌ز به‌بینینی شتی جیاوازی له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌م.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد – هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25