riklam

هەزاران پارچە زەوی تاپۆ دەكرێن

ئابوری 10:16 AM - 2022-05-19

بەڕ‌ێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانووبەرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەدوو كابینەی رابردوودا كێشەی 100 هەزار پارچە زەوی چارەسەربووەو تاپۆ كراون.

لوقمان عومەر بەڕ‌ێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانووبەرەی هەرێم بە PUKmedia ی راگەیاند: موڵكێكی زۆری كارت لەهەرێمی كوردستان بوونی هەیەو كێشەی 100هەزار موڵكەكەی رابردووی هەرێمیش چارەسەر كراوە.

وتیشی: بەپێی ئەو ئامارەی لە بەڕ‌ێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی خانوبەرەی هەرێم بوونی هەیە، لەدوو كابینەی ڕ‌ابردووی حكومەتی هەرێمدا چارەسەر بۆ 100 هەزار لەو موڵكانە كراوە كە كارتیان هەبووە، هاوكات باسی لەوەشكرد كە مەرج نیە هەر موڵكێك كارتی بۆ بكرێت تاپۆ بكرێت.

راشیگەیاند: سەرەتا موڵكە كارتەكان دەچنە سەر شارەوانی و ئەو موڵكانەی كە سەنەدیان بۆ دەكەن و دێنە لای ئێمە بۆ مامەڵەكردنی تاپۆ، بەڵام دەبێت ئەو موڵكە كارتانە لەلایەن شارەوانییەوە سەنەدی یاساییان هەبێت، ئیتر زەوییەكان تایبەت بێت بە شەهیدان بێت یان قەرەبوو بێت یان موڵكی كشتوكاڵیی بێت، ئەوكات تاپۆ دەكرێن.

PUKmedia بیلال بارزان-هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket