riklam

هۆشداری لەبارەی جۆرێكی توشبون بە پەتای خوێنبەربوون دەدرێت

عیراق 05:55 PM - 2022-04-30

توێژەرو پسپۆڕێكی بواری تەندروستی جەختیكردەوە كە مێرووی قڕنە نابێتە هۆكار بۆ توشبوون بە تای خوێنبەربوون و ئاشكراشیكرد دوو جۆر توشبوون بەنەخۆشییەكە هەیە.
دەرمانساز ئوسامە عانی لەو بارەیەوە بە PUKmediaی راگەیاند: بینینی مێرووەكە لەناوچەیەكدا كە مرۆڤی تێدا دەژی بەمانای ئەوە نییە كە تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بڵاوبۆتەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە مێرووەكە تەنها نەخۆشییەكە دەگوازێتەوە نەك هۆكار بێت.
عانی ئاشكراشیكرد كە دوو جۆر توشبوون بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون هەیە، یەكەمیان نیشانەكانی ئاسایین وەك بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و سكچوون و رێژەی چاكبوونەوەش لەوانەی نیشانەكانیان ئاسایین یەكجار بەرزە.
روونیشیكردەوە كە جۆری دووەمیان مەترسیدارترەو هەڕەشەی مردن لەسەر هاووڵاتیان دروستدەكات و نیشانەكانی وەك (خوێنبەربوون لەژێر پێستدا یاخود خوێنبەربوونی ناوخۆیی)ی لەگەڵدایە، جەختیشدەكاتەوە كە رێژەی چاكبوونەوە تێیاندا یەكجار لاوازە، داواش لەهاووڵاتیان دەكات گۆشت لەو شوێنانە بكڕن كە جێی متمانەن و مۆڵەتی رەسمییان لەوەزارەتی تەندروستی هەیە.
پێشترو هەر ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ هۆشداریدا لە ئێستادا ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون هەیە.
ریاز ئەلحلفی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لەوەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لەساڵانی هەفتاكانەوە نەخۆشییەكە هەیەو لەساڵی 2019دا 20 حاڵەت و هەروەها ساڵی  19 حاڵەتیش لەساڵی 2021دا هەبوو، لەمساڵیشدا ژمارەی حاڵەتەكان گەیشتۆتە 18 كەس و 4 كەسیش لەپارێزگای زیقار گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ چەند حاڵەتێكی تر لە لەپارێزگاكانی دیوانیەو نەجەف و موسەنا، هەروەها ژمارەیەك حاڵەتی تر لەچەند پارێزگایەكی دیكە كە گومانی نەخۆشییەكەیان لێدەكرێت و پێویست دەكات بەووریایی و هۆشدارییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و ئیحتیاتی پێویست لەبارەیەوە بخرێت.
ئەلحلفی ئاشكراشیكرد چارەسەر یاخود ڤاكسینێكی سەركەوتوو نییە دژی نەخۆشییەكە بێت و  بۆ مرۆڤ یاخود بۆ ئاژەڵەكان بەكاربهێنرێت، ئەوەی هەیە چەند دەرمانێكە كەبۆ كەسانی توشبوون بەكاردەهێنرێت، جگەلە چەند چارەسەرێكی دیكە، جەختیشدەكاتەوە كە پێویستە كەسانی توشبوو لەقۆناغی یەكەمدا سەردانی نەخۆشخانە بكات تاوەكو ژیانی رزگار بكرێت و هەر دواكەوتنێكیش دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان لەكاتێكدا ئەگەر نەخۆشییەكە بگاتە ئاستی پێشكەوتوو.
باسی لەوەشكرد كە لەقۆناغی یەكەمدا نیشانەكانی نەخۆشییەكە بریتی لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو خاوبوونەوەو ئازاری جۆراوجۆر لەجەستەداو بەتایبەتیش لەناوسكدا.
ئەلحلفی راشیگەیاند: رێژەی گیانلەدەستدان بەنەخۆشییەكە لەمرۆڤدا دەگاتە لە 40% و پێویستە گرنگی بەپاكوخاوێنی بدرێت و ئامێری تایبەت بۆ گۆشتبڕین لەماڵدا هەبێت و گۆشت لەو شوێنانە بكڕدرێت كە كە مۆڵەتی رەسمییان هەیە، پێویستە وەزارەتی كشتوكاڵ بەئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی هەڵسێت و دەستبكات بەهەڵمەت بۆ لەناوبردنی مێرووی قڕنە كە بەگوێزەرەوەی نەخۆشییەكە دادەنرێت، ئەوەش بە رشاندنی مادە قڕكەرەكان دەبێت لەسەر ئاژەڵەكان و پشتیرەكانیان و هەروەها رێگریكردن لەسەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی كوشتارگە رەسمییەكان.
PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket