riklam

سلێمانی.. لیژنەی باڵای ژنانی دیداری یەكێتی كۆدەبێتەوە

ژنان 01:51 PM - 2022-04-21

ئەمڕۆ 21ی 4ی 2022 لەهۆڵی هۆتێل  داوا، كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ژنانی دیداری یەكێتی بە ئامادەبوونی ژنانی ئۆرگانە حزبی و نا حزبیەكانی شاری سلێمانی  و سنوری كۆیەو پشدەر بەڕێوەچوو.
لەكۆبونەوەكەدا ئەندامانی لیژنەی باڵای ژنانی یەكێتی بەخێرهاتنی ژنانی ئامادەبوویان كرد كە لە چین و توێژەكانی (مامۆستایانی زانكۆ، كەرتی پەروەردە، یاساناس و فەرمانبەران ) پێكهاتبون، دواتر لە گفتوگۆیەكی كراوەدا چەندین تەوەر و پێشنیاری تایبەت  بەپرسی ژن و یەكسانیی جێندەریی لەناوەندەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەگشتیی و دیداری یەكێتی بەتایبەت  تاووتوێ كرا.
PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket