riklam

پەیامی مەڵبەندی سۆران بۆ ساڵیادی كیمیابارانی گوندەكانی بالیسان و شێخ وەسانان

جینۆساید 11:46 PM - 2022-04-15

لە یادی 35ەمین ساڵەی كیمیابارانی گوندەكانی شێخ وەسان و بالیسان مەڵبەندی 6ی سۆران پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامی مەڵبەندی ٦ی سۆرانی (ی.ن.ك) لە یادی (٣٥)ەمین ساڵەی كیمیابارانی گوندەكانی شێخ وەسان و بالیسان

كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان،
خەڵكی شۆڕشگێڕ و خۆڕاگری خۆشناوەتی
خانەوادە و قوربانیانی ئەنفال و كیمیاباران

ئەمڕۆ سی و پێنج ساڵ تێدەپەرێت بەسەر بۆردومانكردنی گوندەكانی شێخ وەسان و بالیسان و دۆڵی خۆشناوەتی و هەروتیایەتی بە چەكی كیمیایی، كە رژێمی دیكتاتۆری بەعسی لەناوچوو بۆ یەكەمجار چەكی كیمیایی قەدەغەكراوی لە (١٦ / ٤ / ١٩٨٧) دژ بە خەڵكی شۆڕشگێڕ و تێكۆشەری گوند و ئاواییەكانی سنوورەكە بەكارهێنا، كە دەیان منداڵ و ژن و پیاوو گەنج بوونە قوربانی، لە ئەنجامی بۆردوومانەكەدا ( ۲٦۳ ) هاووڵاتی بێ تاوان شەهیدو ‌(٦۲۰) یشیان بریندار بوون.

تاقیكردنەوەی چەكی كیمیایی لە لایەن جەللادەكانی سەدامی فاشی، بەرامبەر خەڵكی سڤیلی خۆشناوەتی هەڵبژاردنی بێدەنگی وڵاتانی بەناو دیموكراسی ئەوپەڕی ریسوایی و بێ مۆڕالییان بوو بەرامبەر دۆزی ڕەوای میللەتەكەمان، كە ئەو كارەساتە سەرەتای دەستپێكی بەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژو قەدەغەكراو ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدكردنی گەلەكەمان بوو، كە دواتر زۆربەی ناوچەكانی تری كوردستانی گرتەوەو ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند.
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket