فه‌رمانگه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ده‌رهێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان ئاشكرا ده‌كات
عیراق 06:19 PM - 2022-04-14
فه‌رمانگه‌ی كاروبار‌و پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی 4ی 2022 جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان هێواش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هۆكاره‌كانیشی گه‌ڕانده‌وه بۆ باری دارایی و كه‌می پاره‌ی ته‌رخانكراوو كادێری پسپۆڕ له‌و بواره‌دا.
له‌وباره‌یه‌وه، زه‌رغام كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ده‌زگای شه‌هیدان/ فه‌رمانگه‌ی كاروبار‌و پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌میانی لێدوانێكدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌و ده‌رهێنانه‌وه‌ی روفاتی شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان له بیابانی سه‌ماوه و له سه‌رجه‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵاتدا‌و به‌درێژایی ساڵ و به‌پێی پلانی گه‌ڵاڵه‌كراو به‌رده‌وامه.
راشیگه‌یاند: كاره‌كان به‌سه‌ر تیمه‌كانی پسپۆڕ له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ده‌رهێنانه‌وه‌ی روفاتی شه‌هیده‌كان دابه‌شكراون و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی تێدایه، جا چ هی پێش ساڵی 2003 بێت یاخود له‌دوای ئه‌و ساڵه‌وه بێت، ئاماژه‌شیدا كه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی بیابانی سه‌ماوه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كاروبار‌و پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه ده‌ستنیشانكراون.
كامیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ر پاره ته‌رخان بكرێت ئه‌وان به‌گوێره‌ی پلانی ساڵانه ده‌ست به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌و روونیشیكرده‌وه كه‌له‌مساڵدا 2022 كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشبینیش ده‌كات له‌ماوه‌ی داهاتوودا یه‌كێك له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ناوچه‌ی ته‌ل شێخییه له‌بیابانی سه‌ماوه هه‌ڵبده‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد بودجه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ی دادی پزیشكییه‌وه بۆ دیاریده‌كرێت ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بۆ روفاته‌كان و ده‌رهێنانه‌وه‌و گواستنه‌وه‌یان، ئاشكراشیكرد كه له‌ئێستادا پرۆسه‌كه به‌هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌می ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌رخان ده‌كرێت و هه‌روه‌ها كه‌می كادێری پسپۆڕ له‌ڕووی جۆری و ژماره‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25