riklam

كازمی: رێگری ده‌كه‌ین له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت

کوردستان 04:18 PM - 2022-04-14

له‌ ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ تویتێكدا له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، ساڵیادی ئه‌نفالی گه‌لی كورد، هانده‌رمان ده‌بێت بۆ كاركردن له‌پێناو عیراقێكی دیموكراسی كه‌ ئاشتی تێدا به‌رقه‌رار بێت و به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ش ببێته‌وه‌ كه‌ دیكتاتۆرییه‌ت و دوژمنكاری ده‌گێڕنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

تاوانه‌كانی ئه‌نفال دژی گه‌لی كوردمان ده‌یان هه‌زار كه‌سی تێدا بوونه‌ قوربانی و سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی دیكتاتۆریان ڕیسوا كرد. ئه‌م ساڵیاده‌ (34) هانده‌رمانه‌ بۆ كاركردن له‌پێناو عێراقێكی دیموكراسی كه‌ ئاشتی تێدا به‌رقه‌رار بێت وبه‌ره‌نگاری ئه‌و ئه‌توارانه‌ش ببێته‌وه‌ كه‌ دیكتاتۆرییه‌ت و دوژمنكاری ده‌گێڕنه‌وه‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket