riklam

پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین جوتیار جەبار

پرسەنامە 11:38 PM - 2022-03-31

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری ماندوونەناس هەڤاڵ (جوتیار جەبار)مان پێگەیشت.
‎بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار، خانەوادە و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازین.

‎هەڤاڵ جوتیار پێشمەرگەی رۆژانی سەختی خەبات و رێگای رزگاریی کورد و کوردستان بوو، زۆرینەی تەمەنی بەخشییە شۆڕش و رۆڵێکی گرنگی لە خەباتی چەکداریی میللەتەکەماندا هەبوو. هەروەها بنەماڵە قارەمانەکەشی نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدان بوون. شەهیدی فەرماندە فاروق جەباری برای یەکێکبوو لە فەرماندە بەجەرگ و جوامێرەکانی یەکێتی لە سنووری هەولێر و لە شۆڕشی نوێدا بەشدارییەکی قارەمانانەی هەبوو.

‎رۆحی هەڤاڵ جوتیار شاد بێت و خوای گەورە ئارامی و سەبووری بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.



‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket