riklam

یەکێتی مامۆستایان: دواکەوتنی مووچە پرۆسەی خوێندن دوادەخات

کوردستان 11:45 AM - 2022-03-26

لەگەڵ نزیکبونەوەی کۆتایی ئەمساڵی خوێندن لە هەرێمی کوردستان،  تەئکید دەکرێتەوە کۆتایی بەگرفتی دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەگشتی بهێندرێت، بە پێچەوانەوە کاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن دەبێت، داواش دەکرێت چی تر بۆنە و پشووە رەسمیەکان نەبێتە هۆی پەکخستنی دەوامی خوێندنگاکان.
 
عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندن، پێویستە دەوامی خوێندنگاکان بەبێ پچران و پشووی دیکە بەردەوام بێت، بەتایبەتی جگە لە هەفتەیەکی ئەم مانگە، تەنیا مانگی چوار، کە مانگی رەمەزانە لەبەردەم پۆلە ناکۆتاکان ماوە ئەو بابەتانەی ماوە تەواوی بکەن.

وتیشی: جگە لە کۆتایی هێنان بە پشووەکان، هاوکات بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی ئاسایی بەرێوەبچێت، پێویستە حکومەت کێشەی دواکەوتنی مووچە چارەسەر بکات و مامۆستایان ناچار نەکرێن لە دەوامکردن ساردبنەوە.

سەبارەت بە ئاستی بەرێوەچوونی خوێندنی ئەمساڵ (2021-2022) لەهەرێمی کوردستان، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەکرد: لەگەڵ ئەوەی بەراورد بە دووساڵی رابردوو، ئەمساڵ پڕۆسەی خوێندن باشتر بووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتۆتە ئاستی ستاندارد، کە پێویستە ساڵی خوێندن لە 200 رۆژ یان  900 سەعات کەمتر نەبێت.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket