riklam

مەكتەبی راگەیاندن سەرەخۆشی لە مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی دەكات

پرسەنامە 10:41 AM - 2022-03-24

بۆ كۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد عومەر قەرەداغی، برای مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی، مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكاری كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان بنەماڵە و كەسوكاری مامۆستا ئەحمەد عومەر قەرەداغی كۆچكردوو

 بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیارو مامۆستایەكی خۆشەویست، برای مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی ڕاوێژكاری مەكتەبی ڕاگەیاندنمان پێگەیشت،

خوالێخۆشبوو جگەلەوەی كەسایەتییەكی دیاری شاری سلێمانی بوو، لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەر و كوردپەروەر بوو، بەو بۆنە خەمناكەوە بەناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەكتەبی راگەیاندنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مامۆستا ئەنوەرو لەڕێی ئەویشەوە لە سەرجەم كەسوكار و بنەماڵەكە تێكۆشەرەكەیان دەكەین  و داواكارین خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبووریی بە دۆستان و ئازیزانی بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket