بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاراستنی ئاسایشی هەولێر و خەڵكەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین
کوردستان 09:32 AM - 2022-03-13
سەبارەت بە هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵكەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین و بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەم، هاوكات هیوای سەلامەتی بۆ خەڵكی خۆشەویستی شارەكەش دەخوازێت.
دەقی پەیامەكە:
بەداخەوە جارێكی تر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان كرایە ئامانج و شاری هەولێری خۆشەویست رووبەڕووری هێرشێكی تیرۆریستی بووەوە. بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەم و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵكی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم.
دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەكی روونە بۆ تێكدانی سەقامگیری هەرێمی كوردستان. ئەركی هەموومانە پێكەوە پارێزگاری لە خاك و خەڵكەكەمان بكەین و رووبەڕووی تەحەدییەكان بوەستینەوە.
پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵكەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین. یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئامادەی هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەكە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
10:08 AM - 2026-06-15 -
مەکتەبی سکرتارییەت: لەشکر بادینی پێشمەرگەیەکی خەباتگێڕ و تینووی کوردایەتییە
06:48 PM - 2026-06-14 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی تەمەنی مام جەلال و رۆڵی لە شاخ و شاردا
03:50 PM - 2026-06-14 -
یەکێتی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و کلتورییەکانی ئیسپانیا پەرە پێدەدات
03:17 PM - 2026-06-14
ئەمانەش ببینە
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
10:27 AM - 2026-06-15
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:18 AM - 2026-06-15
ترەمپ: لەچەند سەعاتی داهاتوودا رێككەوتن لەگەڵ ئێران ئیمزا دەكەین
08:58 PM - 2026-06-14
ئەمریکا: هێرشەکانی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر رێککەوتنی ئاشتی نابێت
06:27 PM - 2026-06-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانى پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سهڵاحهدین بههائهدین دەکات
پرسەنامە 11:49 AM - 2026-06-14 -
کـــوردایەتی واتا حــزبایەتی
بیروڕا 11:23 AM - 2026-06-14 -
سەرۆک بافڵ پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سهڵاحهدین بههائهدین دەکات
پرسەنامە 10:55 AM - 2026-06-14 -
جیهان یادی رۆژی خوێن بەخشین دەکاتەوە
جیهان 10:45 AM - 2026-06-14 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ سڵاحەدین بەهادین
پرسەنامە 10:37 AM - 2026-06-14 -
ترەمپ یادی 80 ساڵەی تەمەنی بە زۆرانبازی دەکاتەوە
جیهان 10:29 AM - 2026-06-14 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ سەڵاحەدین بەهادین
پرسەنامە 10:10 AM - 2026-06-14 -
تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد
کوردستان 09:02 AM - 2026-06-14






.png)
دابەزێنە

