riklam

كۆیه‌.. به‌شێوه‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌ڵبژاردن له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌نجامدرا

کوردستان 08:30 PM - 2022-02-16

له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی (بونیادنانی تواناكان) له‌ته‌وه‌ره‌ی تێكه‌ڵكێشکردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌پڕۆگرامه‌كانی خوێندن  له‌سه‌رئاستی عیراق وهه‌رێمی كوردستان به‌هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ئه‌نجومه‌نی ڕۆشنبیری به‌ریتانی، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی  خوێندكاران ئه‌نجامدرا.

له‌ ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌ خوێندنگای نه‌جیبه‌خانی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو پێشوازی له‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ئه‌نجومه‌نی ڕۆشنبیری به‌ریتانی كرد و  له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شه‌هێن عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ له‌ لێدوانێكیدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:  ئه‌م پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌ مافه‌كانی مرۆڤ دیاریده‌كات  و هه‌ڵبژاردنی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن فێركارییه‌، دواتر وا له‌و خوێنكار ده‌كات هه‌قی به‌سه‌ر سیسته‌می  ده‌ستوری و  یاسایی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌بێت و به‌رگری له‌ مافه‌كانی خۆی بكات.

ڕاشیگه‌یاند: دواتر سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌م پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌ به‌شدار ده‌بن، به‌شێوه‌ی مه‌یدانی گه‌شتێكی زانستیان بۆ ڕێك ده‌خرێت تا په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌.
PUKmedia کاروان نازم- کۆیه‌ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket