riklam

هەڵویستی یەكێتی مامۆستایان لەبارەی پشوەكانی خوێندن

کوردستان 08:11 PM - 2022-02-07

دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەرەدە خشتەی پشوەكانی مانگی ئادارو نەورۆزی ئەمساڵی لەناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەو پشوانە و كاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن دەخاتەروو و ئاماژە بەوەدەكات راگەیاندنی ئەو ماوەیە بۆ پشوو چاوەڕواننەكراو بوو.
عەبدولواحید مەحەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: راستە ساڵانە لەمانگی ئادار چەند رۆژێك وەك پشوو بەبۆنەی نەورۆز و یادەكانی راپەڕین رادەگەیەنرێت، بەڵام  پێویست بوو بۆ ئەمساڵ رەچاوی پڕۆسەی پەروەردەو خوێندن بكرایە، بەوپێیەی لەدوو ساڵی رابردوو كاتێكی زۆر بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەفیڕۆچووە.
وتیشی: راگەیاندنی پشووەكانی ئەمساڵ  لەناوەندەكانی خوێندن كە لە 11-3-2022 بۆ 24-3-2022 جگە لەچەند رۆژێك دیاریكراوە، ئەمەش كاتێكی زۆرەو خوێندكار لە -خوێندن سارد دەكاتەوە، بەتایبەتی دەبینین لەناو پشوەكان چەند رۆژێك دەوامی خوێندن دەكرێتەوە.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەشكرد:لەكاتی راگەیاندنی پشوەكان یان هەر بڕیارێكی تایبەت بەخوێندن، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم وەكو پێویست گوێ لە یەكێتی مامۆستایان و پسپۆڕان و راوێژكاران ناگرێت و پێشنیارەكانیان بەهەند وەرناگیرێت، هاوكات بڕیارەكان بەجۆرێك دەردەچێت كەمتر خوێندنەوەی بۆ دەكرێت.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket