}

شاره‌زایه‌كی یاسایی: به‌رهه‌م ساڵح پرۆژه‌ یاسای گرنگی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردووه‌

عیراق 05:38 PM - 2022-01-25

شاره‌زایه‌كی یاسایی جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستوور به‌پێی ماده‌ی 72 رێگه‌یداوه‌ د.به‌رهه‌م ساڵح جارێكی تر خۆی كاندید بكاته‌وه‌و هه‌روه‌ها خۆشی بۆ ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆك كۆمار بپاڵێوێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌، عه‌لی ته‌میمی شاره‌زای یاسایی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: د.به‌رهه‌م ساڵح له‌چاو سه‌رۆكه‌كانی تردا جێده‌سته‌كانی جیاواز بووه‌و ئه‌وه‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا پێشكه‌شی ده‌كرد بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق بوو، له‌دیارترینیشیان ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێڕیی و دارایی بوو بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی، واشی له‌و دۆسیه‌ ده‌ڕوانی كه‌ ئه‌وه‌ تاوانه‌ له‌دژی مرۆڤایه‌تی، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ بوو كه‌ له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رپێچی له‌سه‌ر دارایی گشتی نرا.

راشیگه‌یاند: د.به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا پرۆژه‌ یاسای زۆری گه‌ڵاڵه‌ ده‌كردو دیارترینشیان یاسای لێبووردنی تایبه‌ت بوو كه‌ پێشكه‌شی كرد، لایه‌نی مرۆیی زۆری تێدابوو، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بێسه‌روشوێنان له‌گرتووخانه‌كانی عیراق ئازاد بوون.

روونیشی كرده‌وه‌، د.به‌رهه‌م ساڵح چه‌ندین خه‌سڵه‌تی ژیانئاوا سه‌رۆك مام جه‌لالی هه‌ڵگرتبوو له‌نزیكخستنه‌وه‌ی بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و پاراستنی هاوسه‌نگی له‌نێو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ جیاوازه‌كاندا له‌كاتی قه‌یرانبوونی كێشه‌كان، ئه‌و كاتانه‌شی كه‌ تۆپه‌ ئاگراوییه‌كه‌ ده‌گه‌یشته‌ لای د.به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و ده‌یكوژانده‌وه‌، ئه‌و ناكۆكییه‌ سیاسییانه‌شی چاره‌سه‌ركرد كه‌له‌كاتی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست بوون، هه‌روه‌ها له‌كاتی ئه‌و یاسانه‌ی تریشدا كه‌بوبوونه‌ جێگه‌ی مشتومڕی فراكسیۆنه‌كان.

راشیگه‌یاند: د.به‌رهه‌م ساڵح پرۆه‌ی یاسای زۆری پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد، باشترین و گرنگترین یاسای له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌ودا پێشكه‌شكران، به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار كه‌له‌ ماده‌كانی ده‌ستووردا باسیان لێوه‌كراوه‌، سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ یاسا پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات.  

ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح چه‌ندین ناكۆكی و كێشمه‌كێشمی سیاسی چاره‌سه‌ركردووه‌و یه‌كێكه‌ له‌و تێكۆشه‌ره‌ گه‌ورانه‌ی كه‌له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌دا به‌باشی په‌نجه‌ی بۆ راده‌كێشرێت و له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش قورسایی خۆی هه‌یه‌و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ بۆ دووه‌م جار به‌رپرسیارێتی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ئه‌ستۆ بگرێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket