riklam

پڕۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێ دەكرێت

کوردستان 10:36 AM - 2022-01-25

بەبڕی زیاتر لە142 ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەبڕی زیاتر (142) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

راشیگەیاند: پرۆژەكە بریتییە لەدەركردنی فیدەری نوێ 403 لەوێستگەی كوردسات/ وێستگەی كوردسات فیدەری 403 لەسلێمانی، كۆی بودجەی پرۆژەكەش بریتییە لە (142.694.610) سەدو چل و دوو ملیۆن و شەش سەد و نەوەد و چوار هەزارو شەش سەد و دە دینار، كە لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەكرێت، وا بڕیارە لەماوەی (60) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.

PUKmedia راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket