ئه‌مـڕۆ له مـێژوودا
جیهان 08:49 AM - 2022-01-25
رووداوه‌كان:
1260: كه‌وتنی حه‌له‌ب به ده‌ستی ته‌تاره‌كان كه یه‌كه‌مین شاری شام بوو به‌ره‌نگاری داگیركاری مه‌غۆله‌كان بویه‌وه دوای كه‌وتنی به‌غداد.
1348: زه‌مین له‌رزه له نه‌مسا كه بووه هۆی وه‌فاتی 5000 كه‌س.
1479: سوڵتان محمد الفاتح، ئیماره‌تی (بوندوقیه)ی ناچاركرد كه په‌یماننامه‌ی ئه‌ستانبوڵ مۆربكات كه به پێی مه‌رجه‌كانی كشایه‌وه له جه‌نگی عوسمانیه‌كان و باجی جه‌نگ و جزیه‌ی ساڵانه‌ی سه‌پاند به سه‌ریدا.
1517: سه‌ره‌تای دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
1890:كردنه‌وی باخچه‌ی گیانداران له جیزه له میسر.
1915: ئه‌لكسه‌نده‌ر گراهام بیل یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی كرده‌وه له كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشور.
1919: دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی گه‌لان
1924: ده‌ست پی كردنی یه‌كه‌م یاری ئۆڵۆمپی زستانه له چیاكانی فه‌ڕه‌نسا كه (16) جۆر له یارییه‌كان ئه‌نجام درا له‌سه‌ر به‌سته‌ڵه‌كی به‌فری شاخه‌كان.
1936: كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی سوپای عوسمانی و ڕۆژنامه‌نووس و وه‌زیری كورد (میرلیوا روگن مسته‌فا) پاشای یا مولكی كوڕی (مه‌لا عه‌زیز) له‌ته‌مه‌نی (70)ساڵیدا و گۆڕه‌كه‌ی له گردی سه‌یوانه.
1939: زه‌مین له‌رزه له چیلان له چیلی، به هێزی 8,3 به پێوه‌ری رێخته‌ر، كه 28000 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه یه‌كی بوو له مه‌ترسیدارترین زه‌مینله‌رزه‌كانی جیهان.
1942: تایلاند جه‌نگی راگه‌یاند دژ به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و به‌ریتانیا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیره‌كه‌ی هاوكاری كرد له‌گه‌ڵ یابانیه‌كان كه په‌یمانیان پێدابوو تایله‌ندی راده‌ست بكه‌ن، له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
1952: ئینگلیزه‌كان شاری (ئیسماعیلیه)ی میسر داگیرده‌كه‌ن، و پۆلیسه‌كانیش رازی نابن چه‌كه‌كان راده‌ست بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بووه هۆی جه‌نگ له ئیسماعیلیه و كوژرانی 50 سه‌ربازی میسری و برینداربوونی 80 كه‌سی تر و به‌دیل گرتنی ئه‌وانی تر.
1958: بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی (ته‌ریق ئه‌لشه‌عب) له به‌غداد زمانحاڵی كۆمۆنیستی عێراق و به‌رده‌وام بوونی له بڵاوكردنه‌وه‌یدا تاكو ئێستا.
1971: عیدی ئه‌مین، به هۆی كۆده‌تای سه‌ربازیه‌وه له ئۆگه‌نده ده‌سه‌ڵات له (میلتون ئوبوتی) ده‌سێنێته‌وه.
1972: مۆركردنی رێكه‌تننامه‌ی ئاشته‌وایی نێوان یابان و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، سنور داده‌نێت بۆ ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌ی كه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
1975: زه‌مین له‌رزه له تایوان، كه له بنچینه‌دا دوو زه‌مین له‌رزه بوو به‌دوای یه‌كدا یه‌كه‌م به هێزی 7,5 و دووه‌م به هێزی 7,0 به پێوه‌ری رێخته‌ر.
1980: سه‌رۆكی میسری، محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر سادات هه‌واڵ به ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی بێت به حاڵه‌تی دوژمانیه‌تی نێوان میسر و ئیسرائیل.
1989: كۆچی دوایی هۆزانه‌وانی كورد (موزه‌فه‌ر سلێمان شه‌ریف) به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌روو، له‌هه‌ولێر.
1991: رزگاركردنی دوورگه‌ی قاروه‌ی كوێتی له سوپای عێراقی، تا بێته یه‌كه‌مین زه‌وی كه رزگاری ببێت له ده‌ستی عێراقیه‌كان.
1995: دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی چاند و هونه‌ری كوردی له فریزڵاتد له هۆڵه‌ندا.
1999: زه‌مین له‌رزه له كۆڵۆمبیا، به هێزی 6,4 به پێوه‌ری رێخته‌ر، كه به‌لای كه‌مه‌وه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 1185 كه‌س.
1999: مه‌لیكی ئوردون حسێنی كوڕی ته‌لال، براكه‌ی (ئه‌میر حه‌سه‌ن له ویلایه‌تی عه‌هد لاده‌بات و كوڕه گه‌وره‌كه‌ی خۆی ئه‌میر عه‌بدوڵا ده‌خاته جێی.
2004: له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له موسڵ هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی مردن.
2006: زه‌مین له‌رزه له فلیپین، به هێزی 5,0 به پێوه‌ری رێخته‌ر.
2007: له هه‌نگاوێكی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگا و ڕێكخراوه پیشه‌ییانه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ری ناوخۆوه كه‌رت بووبوون، سه‌ندیكای ده‌رمانسازان یه‌كیان گرته‌وه.
2008: سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا (رۆمانۆپۆردی) ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد.
2010: بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به (عه‌لی كیمیایی) جێبه‌جێكرا، دوای ده‌رچوونی 4 فه‌رمانی له‌سێداره‌دان به‌هۆی تاوانه‌كانی جه‌نگ و جینۆسایده‌وه كه ئه‌نجامیداوه هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه ڕۆژی دواتر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئاهه‌نگیان گێڕا و خۆشحاڵی خۆیان به له‌سێداره‌دانی ئه‌و تاوانباره ده‌ربڕی.
2010: ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌هه‌وڵی لیسی هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌موو خانووی ئاواره‌كانی كه‌ركوك تاپۆ ده‌كرێن.
2010: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم د.به‌رهه‌م بڕیاری لابردنی 2%ی كرێی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر پێشینه‌ی خانوبه‌ره و سولفه‌ی عه‌قار ئیمزا كرد.
2010: كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر، له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، له كه‌ناره‌كانی لوبنان، ئه‌وه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له هه‌ستانی له فڕۆكه‌خانه‌ی (ره‌فیق حه‌ریری) نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه له به‌یروت بۆ گه‌شتێكی به ئاراسته‌ی (ئه‌دیس ئه‌بابا).
2010: كیستۆڤه‌ر هێڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق به‌سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌شته شاری هه‌ڵه‌بجه و پشتگیری خۆی بۆ دۆستایه‌تی كورد و ئه‌مریكا دوپاتكرده‌وه.
2010: له كۆشكی سپی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (باراك ئۆباما) كۆبونه‌وه.
2010: ئاسایشی هه‌ولێر باندێكی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به كیلۆیه تلیاكه‌وه ده‌ستگیر كرد، 8 كه‌س بوون یه‌كێكیان ئافره‌ت بوو.
2011: سه‌رۆكی لوبنانی میشال سلێمان، نه‌جیب میقاتی راسپارد بۆ دروستكردنی حكومه‌تی نوی دوای ئه‌وه‌ی له راپرسی په‌رله‌مانیدا 68 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
2011: ناڕه‌زایی میللی له میسر كه ناسرابوو به رۆژی توڕه‌یی، ئه‌وه‌ش دوای دابه‌زینی كرێ و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شمه‌ك و زیادبوونی رێژه‌ی به‌تاڵه، و داواكردنی چاكسازیی سیاسی، و په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه‌كان و دوای ئه‌وه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی 25ی ینایه‌ر، بۆ داواكردن به لابردنی سه‌رۆك محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك و سیسته‌مه‌كه‌ی.
له‌دایكبوون:
1627: رۆبه‌رت بویل، زانای كیمیای ئیرله‌ندی.
1759: رۆبه‌رت برنز، شاعیری ئوسكوتله‌ندی.
1874: سۆمه‌رست مۆم، نوسه‌ری ئینگلیزی.
1882: فیرجینیا وولف، ژنه نوسه‌ری ئینگلیزی.
1917: ئیلیا بریگوجین، زانای كیمیای به‌لجیكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1977ز.
1926: یوسف شاهێن، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی میسری.
1928: ئیدوارد شێڤه‌ردنادزه، سه‌رۆكی جۆرجیا.
1933: كورازۆن ئه‌كینۆ، ژنه سه‌رۆكی فلیپین.
1942: ئوزیبیو، یاریزانی تۆپی پێی پورتوگالی.
1944: عبدالسلام محمد الشدادی، مێژوونوسی مه‌غریبی و وه‌رگری خه‌ڵاتی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی جیهانی ساڵی 2009ز.
1949: بول نرس، زانای كیمیای زینده‌یی ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 2001ز.
1950: جان مارك ئه‌یرو، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسه.
1955: سه‌ڵاح عبدالله، ئه‌كته‌ری میسری.
1975: میا كیرشنه‌ر، ژنه ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی.
1977: ئه‌لسی ئه‌بی العاسی، ژنه راگه‌یاندكاری لوبنانی.
1979: فادیا عه‌زام، ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
1980: چاڤی هیرناندیز، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1981: ئه‌لیشیا كیز، ژنه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1984: رۆبینهۆ، یاریزانی تۆپی پێی به‌رازیلی.
1985: تینا كارول، ژنه گۆرانیبێژی ئۆكرانی.
1985: سه‌وسه‌ن هارون، ژنه په‌خشكار و ئه‌كته‌ری ئوردونی، له كوێت ده‌ژی.
1987: حفسیه حرزی، ژنه ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی به نه‌ژاد جه‌زائیری.
1988: رامی ئه‌بو سه‌لاح، شاعیر و ئاوازدانه‌ر و ئه‌دیبی فه‌له‌ستینی.
وه‌فات:
967: سیف ا‌لدین الحمدانی، ئه‌میر له ده‌وڵه‌تی حه‌مه‌دانی له حه‌ڵه‌ب.
1494: مه‌لیك فرنیناندۆی یه‌كه‌م، مه‌لیكی شانشینی ناپۆلی.
1929: عبدالعزیز جاویش، تێكۆشه‌ری میسری.
1936: میر لیوا روگن مسته‌فا، سه‌ركرده‌ی سوپای عوسمانی و ڕۆژنامه‌نووس و وه‌زیری كورد.
1947: ئال كابونی، یه‌كێكه له پیاوه عه‌سابه‌كانی ئه‌مریكا.
1948: كه‌ریم عه‌له‌كه، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی شێخ (مه‌حمودی حه‌فید).
1982: عبدالوارس عسر، ئه‌كته‌ری میسری.
1989: موزه‌فه‌ر سلێمان شه‌ریف، هۆزانه‌وانی كورد.
2008: عه‌زیز سدقی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی میسر.
2010: عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، وه‌زیری به‌رگری عێراقی له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا.
2011: ئه‌رتو یافاناینن، یاریزانی هۆكی سه‌ر سه‌هۆڵی فنله‌ندی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی پوزش هێنانه‌وه (لێبووردن) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژی زه‌لیلی كانوسا.
یادی شۆڕشی 25ی ینایه‌ر له میسر.
جه‌ژنی پۆلیس له میسر.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
05:44 PM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
08:01 PM - 2024-05-07
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07 -
دادگای فیدراڵی و 78 ساڵی خەباتی پارتی لە بەردەم ئیحراجیدا
بیروڕا 10:47 PM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07