وێستگه‌كانی ژیانی سه‌رۆك كۆمار
عیراق 01:15 PM - 2022-01-24
ناوی ته‌واوی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح-هو له‌دایكبووی ساڵی 1960ی گه‌ڕه‌كی به‌رخانه‌قای شاری سلێمانیه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شه‌قڵاوه ده‌ستپێكردو له‌سلێمانی ته‌واوی كرد‌و خوێندنی ناوهندیو ئاماده‌ییشی هه‌ر له سلێمانی ته‌واو كرد.
ساڵی 1974 پاش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌نێوان كورد‌و حكومه‌تی عیراقدا، باوكی، ئه‌حمه‌د ساڵح كه له‌سلێمانی دادوه‌ر بوو، په‌یوه‌ندیی به‌شۆڕشه‌وه كرد‌و كرایه ئه‌ندامی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌حاجی ئۆمه‌ران. دوابه‌دوای ئه‌مه، هه‌موو خێزانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوهكردو تا ساڵی دواتر له‌وێ مانه‌وه.
پاش هه‌ره‌س هێنانی شۆڕش له‌ساڵی 1975 دا باوكی به‌خێزانه‌وه روویكرده ئێران، ماوه‌یه‌ك له‌شاری نه‌غه‌ده مایه‌وه، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ عیراق‌و هه‌ر ئه‌و ساڵه بۆ شاری سه‌ماوه له‌باشووری عیراق دوورخرایه‌وه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی له‌سلێمانی مایه‌وه.
له‌ساڵی 1976 دا په‌یوه‌ندیی به رێكخراوێكی چه‌پی بچووكه‌وه كرد به‌ناوی رێكخراوی ئازادیخوازانی كوردستانه‌وه‌و تێیدا لێپرسراوێتیی راگه‌یاندنی گرته ئه‌ستۆ. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هاوكاریی كاوه حه‌مه ساڵح یار ئه‌حمه‌د چوار ژماره‌ی له‌گۆڤاری «دواڕۆژ» ده‌ركردووه. له‌كۆتایی هه‌مان ساڵدا رێكخراوه‌كه خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و چووه ناو كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه. له‌ئاكامی یه‌كگرتنه‌وه‌دا به‌رهه‌م ساڵح بووه ئه‌ندامی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان. هه‌ڵسوڕانی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا سه‌رنجی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی راكێشا. بۆیه له شوباتی 1979 گیراو ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كرا. له‌وێ خرایه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و زۆر ئه‌شكه‌نجه درا. به‌ڵام هیچی له‌سه‌ر ساغ نهبۆوهو له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئازاد كرا.
هه‌ر ئه‌و ساڵه خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واوكردو روویكرده به‌ریتانیا بۆ خوێندن. له‌وێ له زانكۆی كاردف وه‌رگیراو ده‌ستی به خوێندنی ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی كرد‌و پله‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێنا. پاشان چوار ساڵی تر ئامار‌و كۆمپیوته‌ری له زانكۆی لیڤه‌رپوڵ خوێند‌و هه‌ر له‌و زانكۆیه بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێنا.
دواتر، وه‌ك راوێژكار له گروپی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا له بواری كۆمپیوته‌ردا كاری كرد‌و پاشان له كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی قۆنته‌رات له بواری رێوبان كاری كرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ عومه‌ر شێخ موس كه لێپرسراوی مه‌كته‌به‌كه بوو، كاری كرد‌و ساڵی 1983 به ئه‌ندامی لیژنه‌ی رێكخستنه‌كانی ئه‌وروپای یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا. پاش وازهێنانی عومه‌ر شێخ موس، لێپرسراوێتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گرته ئه‌ستۆ. ساڵی 1991 توانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن‌و یه‌كێتیی نیشتمانی پهرهپێبداو دواتر كرایه نوێنه‌ری یه‌كێتی له واشنتۆن.
بهندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا
ساڵی 1992 له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌ردوو باڵی كۆمه‌ڵه‌ی رهنجدهرانو یه‌كێتیی شۆڕشگێڕانی تێدا تێكه‌ڵاو كرا، به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراو دواتر كرا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی. له‌وماوه‌یه‌دا كه‌وته كاركردن بۆ ده‌ركردنی گۆڤارێك بۆ ناساندنی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تان له سه‌رده‌می پاش بڕانه‌وه‌ی جه‌نگی سارد، ساڵی 1993 له هه‌ولێر مافی ده‌ركردنی گۆڤاری «روانگه‌ی جیهان»ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌ركی ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه‌ی به هه‌ریه‌ك له دارۆ شێخ نوری وه‌ك سه‌رنووسه‌رو فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وه‌ك جێگری سه‌رنووسه‌ر سپارد. یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاره‌كه له تشرینی دووه‌می 1993 ده‌رچوو، دوا ژماره‌ش كه ژماره چوار بوو له ئایاری 1995.
پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێبه‌خشرا
ساڵی 2001 پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیداره‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كرا‌و هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش له كۆنگره‌ی دووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بۆ جاری دووه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و دواتر كرا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
ساڵی 2003 له‌سه‌روبه‌ندی به‌گه‌ڕكه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێرو سلێمانی، ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه. ساڵی 2004 ئه‌ركی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی له حكومه‌تی دكتۆر ئه‌یاد عه‌للاوی پێ سپێردرا، له حكومه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ریدا لێپرسراوێتی وه‌زاره‌تی پلاندانانی وهرگرتو له حكومه‌تی مالیكی‌دا ئه‌ركی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی گرته ئه‌ستۆ. هه‌ر ئه‌و ساڵه پاش وازهێنانی نه‌وشیروان مسته‌فا له پۆستی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆی‌و كۆسره‌ت ره‌سوڵ كران به جێگره‌كانی سكرتێری گشتی.
له‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌به‌غدا لێپرسراوێتی هه‌بوو، ده‌ستپێشخه‌ریی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌برد، كه پهیمانێكه له‌نێوان عیراق‌و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تاندا بۆ یارمه‌تیدانی عیراق بۆ ساغكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی به ئاشتی هه‌م له‌ناوخۆو هه‌م له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا وه‌ك سپۆنسه‌ری هه‌ندێك پڕۆژه‌ی وه‌ك «هیوا» بۆ پشتگیریكردنی خوێندكارانی زانكۆی كوردستان‌و سپۆنسه‌ری هه‌ندێك ده‌زگای وه‌ك سه‌ته‌لایتی «ئهلحوررییه» له به‌غداو ده‌زگای خه‌ندان له سلێمانی، ده‌ركه‌وت.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2009 سه‌رۆكایه‌تی كردنی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له هه‌ڵبژاردنی گشتیدا پێ سپێردراو پاش سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانیی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 59%ی ده‌نگه‌كان، ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌ئه‌ستۆو ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد.
وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا
له 2/10/2018 له‌دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ 219 ده‌نگ له 272 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌ك تاكه كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا.
هاوكات له‌ئێستاشدا له‌دوای هه‌ڵبژاردنه پێش وه‌خته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، تاكه كاندیدی سه‌ره‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كه ئیستحقاقی كورد‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25