riklam

بەفر بارینێکی چڕ سنوری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە

کوردستان 05:47 PM - 2022-01-16

وەک بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینی کردبوو لەم شەوەوە بەفربارین پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو بڕێکی زۆر بەفر دەبارێت.

 

لە سنوری پارێزگای سلێمانی کەمێک پێش ئێستا بەفربارین دەستیپێکرد و بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکانی کە سلێمانی بە قەزاو ناحیەکانی دەوروپشتی دەبەستێتەوە بەهۆی بەفر بارینەوە گیرا.

 

بەپێی زانیارییەکانی PUKmedia ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە ئێستادا لە نزیک تونێلی پێشڕەو گیریان خواردوەو ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروستبووەو داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بچن بەهانایانەوە.

 

لەو بارەویەشەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە رێی PUKmedia ەوە داوا لە شۆفێران دەکات ئەگەر زۆر پێویست نەبوون سەردانی دەرەوەی پارێزگای سلێمانی نەکەن و لەدەرەوەش نەیەنەوە ناو شار، هەروەها داواشی لە شۆفێران کرد لە ئێستادا لە دەباشان و نزیک تونێلی پێشڕەو بەفرێکی باش دەبارێت و داواشی لە شۆفێران کرد بۆ بەسەربردنی کاتی خۆش سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن و ئاستەنگی هاتووچۆ دروست نەکەن.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket