مه‌شق و په‌ره‌پێدانی تواناكان له سه‌نته‌ره‌كانی فیكر له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوودا
ڕیپۆرتاژ 12:45 PM - 2021-12-27
له‌هه‌رێمی كوردستان پێنج كارمه‌ند و رۆژنامه‌نووسی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن داوهتكران كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له ( گۆران فه‌تحی له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، هیران هه‌ڵوان عه‌بدولره‌حمان له‌به‌شی ئینگلیزی سایتی پیوكه‌ی میدیا، فوئاد عوسمان ته‌ها رۆژنامه‌وان له مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر) بوون.
زانكۆی ژیجیانگ نۆرمه‌ڵ-ی چین، له رۆژانی 9- 22ی مانگی كانوونی یه‌كه‌م دا، سیمینارێكی بۆ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ده‌زگاكانی فیكر له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندو (البلدان النامیه) رێكخست، له ژێر ناوی (مه‌شقپێكردنی تواناكان له سه‌نته‌ره‌كانی فیكر له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندودا)، له‌و چوارچێوه‌شه‌دا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و رۆژنامه‌نووسی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان و عیراقیش بانگهێشت كران بۆ به‌شداربوون له سیمیناره‌كه‌دا، كه ماوه‌ی 14 رۆژی خایاند، داوهتنامهكهش بۆ كه‌سانی به‌شداربوو له‌رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی چین له به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی چین له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو.
به‌شداربوانی خووله‌كه
خول و سیمیناره‌كه‌ی زانكۆی ژیجیانگ نۆرمه‌ڵ، كه یه‌كێكه له‌زانكۆ به‌رزه‌كانی وڵاتی چین، بۆ كارمه‌ندانی ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی فیكر له چه‌ند وڵاتێكی ئاسیا و ئه‌فریقیا و هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه‌یه‌كی چین بوو، كه ژماره‌یان (25) كه‌س بوو، وڵاته‌كانیش هه‌ر یه‌ك له عیراق و (هه‌رێمی كوردستان) و پاكستان و نه‌یجیریا و گابۆن و كینیا و چین و چه‌ند وڵاتێكی تری تێدا بوو.
له‌هه‌رێمی كوردستان پێنج كارمه‌ند و رۆژنامه‌نووسی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن داوهتكران كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له ( گۆران فه‌تحی له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، هیران هه‌ڵوان عه‌بدولره‌حمان له‌به‌شی ئینگلیزی سایتی پیوكه‌ی میدیا، فوئاد عوسمان ته‌ها رۆژنامه‌وان له مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر) بوون.
ناوه‌ڕۆكی وانه‌كان
سیمیناره‌كه‌ی زانكۆی ژیجیانگ نۆرمه‌ڵ له‌ژێر ناوی Seminar Schedule on Think-tank Talents Training for Developing Countries online به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك وانه له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك پسپۆر و مامۆستای زانكۆ وه پێشكه‌شكراو ئه‌م بابه‌تانه‌ی له‌خۆ گرتبوو.
رۆژی 9ی كانوونی یه‌كه‌م، سیمیناره‌كه ده‌ستیپێكرد و یه‌كه‌م وانه‌ش پێشكه‌شكرا، كه «چاوخشاندنێكی گشتی بوو سه‌باره‌ت به چین Overview of China»، وانه‌ی دووه‌م به‌ناونیشانی (گه‌شه‌پێدانی زانكۆ پله یه‌كه‌كانی چین) و وانه‌ی سێهه‌م سه‌باره‌ت به كه‌لتووری چین و كۆنگ فۆی چینی تای چی بوو، هه‌روه‌ها گفتوگۆ و راگۆرێنهوه سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی چین و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا و خۆپارێزی له‌په‌تاكه و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه بوو له زانگۆكانی چین.
وانه‌یه‌كی سێهه‌م سه‌باره‌ت به «په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان چین و ئه‌فریقیا بوو».
وانه‌ی چواره‌م: به‌ناونیشانی «سه‌ره‌تایه‌ك بۆ بونیاتنان و گه‌شه‌پێدانی بازاڕی كه‌ره‌سته بچووكه‌كان له هه‌رێمی ژیجیانگ بوو، هه‌روه‌ها گه‌ڕانێكی گریمانه‌یی به‌ناو بازاڕی كه‌ره‌سته بچوكه‌كان له چین «یی‌و» له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه نمایشكرا .
وانه‌ی پێنجه‌م، «گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ له چین و پرۆسه و سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌و گه‌شه‌سه‌ندنه« بوو.
وانه‌ی شه‌شه‌م، به‌ناونیشانی چاوخشاندنێكی گشتی به ئابووری هه‌رێمی ژیجیانگ بوو، هه‌روه‌ها له ته‌وه‌رێكی تردا گفتۆ و راگۆڕینه‌وه كرا، سه‌باره‌ت به ئاڵۆگۆرێ نیوده‌وڵه‌تی- ئه‌زموون و شاره‌زایی زانكۆی ژیجیانگ نۆرمه‌ڵ له‌و رووه‌وه.
وانه‌ی حه‌وته‌م سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له‌چین و مه‌شقپێكردنی به‌هره‌مه‌ندانی بواری پرۆگرامینگ بوو، وانه‌ی هه‌شته‌م سه‌باره‌ت به «ئه‌زموونی چین و هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كخستن و ئیندیماجی وڵاتانی فره ره‌گه‌ز و ئیتنیك) بوو، ته‌وه‌رێكی تر ئه‌و رۆژه گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه بوو سه‌باره‌ت به سه‌نته‌ره‌كانی فیكر له‌و وڵاتانی به‌شداربووانی سیمیناره‌كه‌ی لێوه‌ی هاتوون.
وانه‌ی نۆیه‌م، له‌باره‌ی «دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌ك بوو له چین بۆ بازرگانی ئازاد: پلانی شوین و ئیبتیكاری ئه‌كادیمی و دامه‌زراوه‌یی» بوو .
دوا رۆژی سیمیناره‌كه، كه 22ی كانونی یه‌كه‌م بوو، گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی چیرۆك و ئه‌زمونی هه‌رێمی ژیجیانگ و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری بوو له‌و هه‌رێمه، هه‌روه‌ها له‌هه‌ر وڵاتێكی به‌شداربووی سیمیناره‌كه، كه‌سێكی پریزێنتهیشنێكی پێشكه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌ی، ئینجا ئاهه‌نگی كۆتایی رێكخراو كۆتایی بهسیمینارهكه هێنرا.
ئامانج لهسیمینارهكه
ئامانج له سیمیناره‌كه‌ی زانكۆی ژیجیانگ نۆرمه‌ڵ، پێشكه‌شكردنی زانیاری گشتی بوو له‌سه‌ر وڵاتی چین و چاكسازی و گه‌شه‌سه‌ندن له‌و وڵاته و له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا، هه‌روه‌ها به‌شداریپێكردنی ئه‌زموونی چین بوو له گه‌ڵ وڵاتانی تر و پێشكه‌شكردنی زانیاری و سه‌رچاوه‌ی به‌سوود بۆ وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندو به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی و گه‌شه‌و حوكمرانی له وڵاته‌كانیان، ئه‌مه چ جای چه‌سپاندن و به‌تینكردنی په‌یوه‌ندی و هاریكاری و ئاڵۆگۆری بیروڕا له نێو سه‌نته‌ره‌كانی فیكردا و چه‌سپاندنی هه‌وڵی ئاڵوگۆڕی خوێندن و پڕۆگرامی خوێندن به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌دان به‌توانای به‌هره‌مه‌ندان له بواری فیكر و چه‌سپاندنی هاریكاری له نێوان چین و وڵاته تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كاندا.
زانكۆی ژیجیانگ نۆرمه‌ڵ
زانكۆی ژیجیانگ نۆرمه‌ڵ كه سیمیناره‌كه‌ی رێكخستبوو، ساڵی 1956 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له زانكۆ هه‌رێمییه به‌ناوبانگه‌كانی چین، له ئێستادا زانكۆكه تێزی دكتۆرا ده‌دات له سه‌ر ئاستی پله باڵا‌و و هه‌روه‌ها یه‌كێكه له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كان له بواری لێكۆڵنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی و توێژینه‌وه‌ی ئه‌فریقایی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵاندا.
زانكۆكه بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ له‌نێو باشترین 100 زانكۆكانی چیندا بووه، هه‌روه‌ها یه‌ك له‌و زانكۆیانه‌یه كه سپۆنسه‌ری به نێوده‌وڵه‌تیكردنی خوێندن ده‌كات و تائێستاش شه‌راكه‌تی له‌گه‌ڵ زیاتر له 280 زانكۆ و ده‌زگای خوێندنی بیانی له زیاتر له 60 وڵات و ناوچه‌ی جیهاندا كردووه.
زانكۆی ژیجیانگ هه‌روه‌ها كار له گه‌شه به پرۆگرامێكی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی چین و و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی پرۆگرام ده‌دات له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 70 زانكۆی بیانی، تا ئێستاش پێشوازی له نزیكه‌ی 3000 هه‌زار خوێندكاری بیانی كردووه، وه‌كو زانكۆ كه به‌شداری مینحه‌ی خوێندنی كورت مه‌وداو درێژمه‌ودا ده‌كه‌ن.
زانكۆكه رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه له ئاڵوگۆڕ و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی له‌رێگه‌ی سوودوه‌رگرتن له‌تواناكانی خۆی و هه‌روه‌ها ژیجیانگ به«بنكه‌یه‌كی یارمه‌تیده‌ری خوێندن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌ژمارده‌كرێت و پشتی پێده‌به‌سترێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده‌و خوێندنی چین و هه‌روه‌ها «سه‌نته‌ری مه‌شقپێكردنی یارمه‌تیده‌ری چینی بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی» كه پشتی پێ ده‌به‌سترێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌وه، هه‌روه‌ها «سه‌نته‌ری خوێندن و مه‌شقی نێوان چین و ئاسیانه« و پشتی پێده‌به‌سترێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی وڵاتی چینه‌وه.
زانكۆی ژیجیانگ تا ئێستا زیاتر له 180 پرۆگرامی مه‌شقی ئاست به‌رزی رێكخستووه و پێشوازی له‌زیاتر له 4500 به‌شداربوو له‌وڵاتانی جیاجیای جیهان كردووه، توانیویه‌تی تا ئێستا زیاتر له 10 سیمینار له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه رێكبخات، كه له‌نێویاندا «سیمینارێك سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی خوێندنی باڵا بووه له وڵاتانی ئه‌فریقی ئینگلیزی زمان»، رێكخستنی سیمیناره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شی ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و زانكۆیه‌وه بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی خوێندن و په‌روه‌رده.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جۆره لهسیمینار له‌نێوان سه‌نته‌ره‌كانی فیكر و زانكۆكانی جیهاندا، سوودی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ ئاگاداربوون له‌گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی وڵاتانی گه‌وره‌ی وه‌كو چین، له‌بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و سێكته‌ره‌كانی تردا، ده‌رفه‌تێكی باشیش ده‌بێت بۆ كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی كوردستان، بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی ئه‌و وڵاتانه به‌تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن زانكۆی پله به‌رزو هه‌روه‌ها پسپۆڕان و مامۆستایانی پله باڵای ئه‌و وڵاتانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
گۆران فه‌تحی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31