ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و به‌رپرسیارێتی دایك و باوك
پەروەردە 03:13 PM - 2021-12-18
قۆناغی هه‌رزه‌كاری، قۆناغێكی هه‌ستیاره بۆ خێزان، دایك و باوك ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وه‌ره، زۆرجار تووشی نیگه‌رانی ده‌بن، ده‌كه‌ونه به‌رده‌م چه‌ندین پرسیاره‌وه، ئایا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌دا بكه‌ن و چ ڕێگه‌یه‌ك بگرنه‌به‌ر، له دوای خێزان فێرگه و ستافی فێرگه ده‌كه‌ونه به‌رده‌م ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته PUKmedia گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ نووسه‌رو مامۆستا سه‌ردار عه‌بدول ره‌حمان.
پ/ قۆناغی هه‌رزه‌كاری قۆناغێكی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكو تاك كاریگه‌ره به هه‌ڵسوكه‌وتی هاوڕێ و ده‌وروبه‌ر، ڕۆڵی خێزان و فێرگه چییه بۆ سه‌ربه‌خۆ كردنی تاكێكی پێگه‌یشتوو؟
و/ قۆناغی هه‌رزه‌كاری قۆناغێكی هه‌ستیاره، تاك ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی و هه‌ژموونی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر، چونكه ده‌رون و ئاره‌زوویه‌كی ناجێگیری هه‌یه، سه‌قامگیر نییه له‌سه‌ر كایه‌ی بابه‌ت و شته‌كان.
پێویسته خێزان به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كار بكه‌ن و پشوو درێژ بن له‌گه‌ڵی هه‌وڵبده‌ن بناغه‌ی كه‌سایه‌تی دروست بكه‌ن له‌ڕێگه‌ی پێدانی ڕێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ڕه‌وشتی، ئاشناكردنی تاك به بنه‌ما ئایینی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان هۆكارێكی گرنگی دروستكردنی تاكی باوه‌ڕ به‌خۆبوونه . كه‌سایه‌تی تاك پێویستی به كات و مامه‌ڵه‌كردنی شیاو هه‌یه،
پ/ جیاوازی قۆناغی منداڵی و هه‌رزه‌كاری چییه؟
و/ده‌بێت دایك و باوك به گوێره‌ی ته‌مه‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌نج بكه‌ن، گۆشی بكه‌ن به ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی شیاو. له‌ڕێگه‌ی پێدانی زانیاری په‌روه‌رده‌یی و ئامۆژگاری، گه‌نج نابێت بێ ئومێد بكرێت چونكه بناغه‌ی كه‌سیه‌تی سه‌ركه‌وتوو له قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه ئیدامه ده‌كرێت.
پێویسته به وریاییهو مامه‌ڵه‌و ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بكرێت دوور له ئازاردان، پێویست ڕێز له بیروۆچوونی بگیرێت و بۆچوونه‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
پ/ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان دایك و باوك ده‌ناڵێنن له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا، به چ شێوازێك خێزان و فێرگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا بكه‌ن؟
و/گه‌نج ئێستا گرفته‌كه‌ی له‌وه دایه، پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م هاوشانی بیركردنه‌وه‌و خولیاكانی نییه، واتا په‌روه‌رده‌یه‌كی وه‌ها پێشكه‌وتووی نییه كه بتوانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گۆڕانی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات، هه‌میشه بۆچوونه‌كانی خۆی پێ دروستره له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، بۆیه په‌روه‌رده‌كردنی تاكی هه‌رزه‌كار كاری خێزان و خوێندنگا‌و دامه‌زراوه ئاینی و كلتووری و فهرههنگییهكانه، چونكه ئه‌قڵی دروست له ژینگه‌یه‌كی دروسته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
PUKmedia ئا / چنار عه‌زیز
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25