}

دوای سێ مانگ كه‌مترین مردن و توشبوون به‌كۆرۆنا تۆمار كرا

کوردستان 04:31 PM - 2021-12-04

دوای سێ مانگ له‌ شه‌پۆڵ و هه‌ڵكشانی سێیه‌می كۆڕۆنا، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مینجار كه‌مترین ڕێژه‌و ژماره‌ی تووشبوون و مردن تۆماركراوه‌ له‌ماوه‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا.

د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ته‌مه‌نی 12 ساڵی به‌سه‌ره‌وه‌ ڤاكسینیان پێ ده‌ده‌ین، هه‌ندێك به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ زۆر به‌ڕێكوپێكی هه‌موو مامۆستایان و خوێندكارانی سه‌رووی 12 ساڵی ڤاكسین كردووه‌ كه‌ جێگای ده‌ستخۆشیه‌.

وتیشی: بڕیاری وه‌زاره‌تمان بۆ پێدانی ژه‌می زیاده‌كی به‌هێزكه‌ر (سێیه‌م) چووه‌ته‌ باری جێبه‌جێكردن، بۆیه‌ هیوادارین ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی تا ئێستا خۆیان و خانه‌واده‌یان ڤاكسین نه‌كردووه‌ به‌زووترین كات سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی ڤاكسین بكه‌ن وه‌ك ئاماده‌كاریه‌كی گرنگ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی پێشبینیكراوی ئه‌م زستانه‌ تاوه‌كو تووشی نه‌خۆشی كۆڕۆنا و داخڵبوونی نه‌خۆشخانه‌ و خونه‌خواسته‌ تووشی مردن نه‌بن.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket