فه‌ره‌نسا 80 فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌ئیمارات ده‌فرۆشێت
جیهان 02:25 PM - 2021-12-04
دوایی 13 ساڵ گفتووگۆكردن بۆ كڕینی 80 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ڕافاڵ و 12 هێلیكۆپته‌ری جۆری كاراكاڵ له‌لایه‌ن ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوه‌وه له فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕێكه‌وتنه له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له دووبه‌ی ئیمزا كرا.
دوێنێ هه‌ینی 3ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئمانیول ماكرۆن به‌یاوه‌ری وه‌فدێك گه‌یشته دوبه‌ی پایته‌ختی ئابووری ئیماراتی عه‌ره‌بی بۆئیمزاكردنی رێكه‌وتنی كڕینی ئه‌و فڕۆكانه كه به 13 ملیار ئیرۆ خه‌مڵنێردراوه.
ئیمزاكردنی ئه‌و گرێبه‌سته، له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌یدا كرا‌و به‌ئاماده‌بوونی شازاده محه‌مه‌د بن زه‌ید و سه‌رۆك ماكرۆن و ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابووری و به‌رگری، له‌هه‌ردوو وڵات ، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆك ماكرۆن ڕایگه‌یاند، كه (ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی سه‌ره‌كییه له‌شه‌یكایه‌تی ستراتیجی نێوانمان) ده‌ستخۆشی و خۆشحاڵی خۆی ڕاگه‌یاند .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دوێنێ دواینیوه‌ڕۆ گه‌یشته ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر و ئه‌مڕۆش 4 ی كانوونی دووهه‌م گه‌یشته جده‌و چاوی ده‌كه‌وێت به‌شازاده شاهه‌نشای عه‌ره‌بی سه‌عودی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، هه‌موو ئه‌م سه‌ردانانه دوو ڕۆژ ده‌خایانێت و برێتییه له‌پته‌وكردن و قوڵبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی خه‌بات و به‌هێزكردنی و به‌رنگار بوونه‌وه دژی تیرۆرستان .
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ماكرۆن و فرۆشتنی فرۆكه‌ی ڕافاڵ، بۆته جێگای ره‌خنه‌و نیگه‌رانی ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان كه به‌رگری له‌مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، پێیان وایه كه ئیماراتی عه‌ره‌بی ئه‌و فڕۆكانه به‌كارده‌هێنێت بۆ بۆمباردومانكردن و به‌شداریكردنیان له شه‌ڕی یه‌مه‌ن و كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان ، به‌هه‌مان شێوه نیگه‌رانن كه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و ئابووری هه‌بێت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سعودی و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی عه‌ره‌بی سعودی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، ئه‌و ڕێكخراوانه كوشتن و له‌ناوبردنی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سعودیان بیرنه‌چۆته‌وه كه‌له ساڵی 2018 دا له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیدا به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه كوژراو سه‌رونگوومكران.
ئاشكراكردنی فرۆشتنی 80 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ڕافاڵ ، بریتیه له‌گرنگترین داوای كڕین له كارگه‌ی تایبه‌ت و شاره‌زا به‌دروستكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی فه‌ره‌نسی ( داسۆلت فرۆكه‌وانی ) ئه‌ژمارده‌كرێت، هه‌ربه‌هه‌مان شێوه فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام فڕۆكه‌ی جه‌نگی فرۆشتووه به( میسر و هیندیستان و قه‌ته‌ر و وێنان و كرواسی ) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆكی كۆمپانیایی (داسۆلت ) ئیریك تراپییه چه‌ند جارێك به‌سه‌ردان چووه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌و به هه‌زاره‌ها سه‌عات كاتی به‌سه‌ربردووه بۆ گفتووگۆكردن بۆ فرۆشتنی فڕۆكه‌كانی كه‌له ماوه‌ی حوكمی 3 سه‌ركرده‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی فه‌ره‌نسادا، نیكۆلا ساركۆزی و فرانسوا هۆڵاند و ئیمانیوك ماكرون هه‌وڵی فرۆشتنی دراوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتونه‌بوون، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێش هه‌موو شتێك مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسیه .
له ساڵی 2000 وه بازاڕی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ڕافاڵ شكابوو و كڕیاریی نه‌بوو هیچ وڵاتێك ئه‌و فڕۆكه‌یه‌یی نه‌ده‌كڕی ، هه‌تا ساڵی 2007 و هاتنه سه‌ر حوكمی نیكۆلا ساركۆزی و هه‌وڵی زۆری دا بۆ فرۆشتنی ئه‌و فڕۆكانه .
چه‌ندجارێك ، هۆڵه‌ندا و كۆریای باشوور و سه‌نگافوور ویستیان ئه‌و فڕۆكانه بكڕن ، به‌ڵام هه‌موو جارێك دوای مزایه‌ده‌كردن له‌نرخه‌كانی دواجار وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو جارێك سوودبه‌خش بووه‌و له ئه‌وان كڕدراوه .
بێگومان فه‌ره‌نسا خۆشحاڵه به‌ئیمزاكردنی ئه‌و گرێبه‌ستی كڕینه كه ده‌بێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی سه‌دان ده‌ستیكار و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئابووری ووڵا، هه‌روه‌ها خۆشحاڵه دوای ئه‌وه‌ی ئۆستورالیا په‌شیمانبووه‌وه له‌كڕینی ژێرئاوییه‌كانی .
ماكرۆن هه‌ر به‌گه‌یشتنی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4 ی كانوونی دووهه‌م بۆ جده، ڕایگه‌یاند كه هه‌موو ته‌وه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان باس ده‌كات له‌وانه كێشه‌ی یه‌مه‌ن و لوبنان و ئێران به‌دڵنیاییه‌وه مافی مرۆڤ .
PUKmedia حه‌مه عوسمان / فه‌ره‌نسا
سه‌رچاوه/ ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند و لوفیگارۆ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25