riklam

جیهان.. زیاتر لە 5 ملیۆن کەس بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

جیهان 01:52 PM - 2021-11-27

ئامارەکانی جیهان ئەوە رادەگەیەنن کە زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە ٢٦١ ملیۆن کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بون و ئەمریکا و هیندستانیش پشکی شێریان بەردەکەوێت لەم ئامارانە.

بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی وۆڵدئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان، لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا ئەمڕۆ ٥ ملیۆن و ٢٠٩ هەزار و ٥٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوەو زۆرترین گیانلەدەتدانیش لە ئەمریکا بووە کە ٧٩٩ هەزار و ١٣٨ کەسە.

هاوکات لە جیهاندا ٢٦١ ملیۆن و ٣٤ هەزار و ٩٩٩ کەس توشی کۆرۆنا بون و زۆرترین رێژەی توشبین لە ئەمریکایە کە ٤٩ ملیۆن و ٥٠ هەزار و ٩١٧ کەسە و هاوکات هیندستان بە پلەی دووەم دێت بە ٣٤ ملیۆن و ٥٦٣ هەزار و ٧٤٩ کەس.

ئامارەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن کە ٢٣٥ ملیۆن و ٨٥٨ هەزار و ٤٥٢ کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە.

PUKmedia وۆڵدئۆمیتەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket