riklam

وادەی کۆتایی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشکرادەکرێت

عیراق 12:29 PM - 2021-11-27

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکانی عیراق رایگەیاند: دوبارە هەژمارکردنەوەو جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی هەموو ئەو وێستگانەی هەڵبژاردنی تێدا کراوە کۆتایی هاتوە.

لەو بارەیەوە عیماد جەمیل ئەندامی تیمی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکیدا بۆ PUKmedia وتی: هەموو رێکارەکانی دوبارە هەژمارکردنەوەی دەستی سەرجەم وێستگەکانی هەڵبژرادن کۆتایی هاتوە.

وتیشی: ئێمە چاوەڕوانی بڕیاری دەستەی دادوەری دەکەین کە بڕیارەکانی کۆمسیۆن جێبەجێ بکەن و واش پێشبینی دەکەین لەکۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران رابگەیەنرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر کۆمسیۆن رایگەیاندبوو، ئەنجامی هەژماری دەنگەکان بە دەست و بە ئەلکترۆنی ١٠٠٪ وەک یەکن و هیچ جیاوازییان نییە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket