}

بافڵ تاڵه‌بانی: كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا سه‌رمایه‌كانیان له‌ هه‌رێم بخه‌نه‌گه‌ڕ

کوردستان 05:28 PM - 2021-11-25

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ ئاماده‌بوونی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ ده‌باشان پێشوازیكرد له‌ یڤیس دوڤال، لێپرسراوی نووسینگه‌ی كه‌نه‌دا له‌ ھه‌رێم.

له‌ دیداره‌كه‌دا قۆناغی دوای ھه‌ڵبژاردن له‌ عێراق، به‌شداری كورد له‌ حكومه‌تی داھاتوو، به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی و ئابووری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كان له‌نێوان ھه‌ردوولا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، بۆچوون و ھه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌و رووانه‌وه‌ ئاماژه‌ی پێكرا.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌ ھه‌ماھه‌نگی و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان له‌نێوان ھه‌رێم و كه‌نه‌دا كرایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابووری ھه‌رێم بكات، ھانی كۆمپانیا و خاوه‌نكاران بدرێت سه‌رمایه‌كانیان له‌ ھه‌رێم بخه‌نه‌ گه‌ڕ و ھاوكار بن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری بازاڕ و ره‌خساندنی ھه‌لی كار.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ به‌غدا و گۆڕانكارییه‌كان روونكردنه‌وه‌ی دایه‌ وه‌فدی میوان، پێی راگه‌یاندن بۆ ئه‌مڕۆ پێكھێنانی حكومه‌تی خزمه‌تگوزار، كارا و چالاك پێویستی قۆناغه‌كه‌یه‌ و وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواستی شه‌قام و داواكاری ھه‌موو لایه‌ك ده‌بێت كه‌ ئێمه‌ پشتگیری له‌م ھه‌وڵانه‌ ده‌كه‌ین له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵك. بۆ كوردیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد یه‌كڕیزیمان و ته‌بایمان له‌ ناوه‌ند زامنی پاراستنی مافه‌كانمان ده‌بێت و له‌ ھه‌وڵی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانین تا به‌یه‌ك نامه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بچینه‌ گفتوگۆوه‌.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه‌ پێشوازی له‌ ھه‌ر ھه‌وڵ و ھه‌نگاوێك ده‌كه‌ین كه‌ بنرێت بۆ باشتركردنی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، ئه‌وله‌ویه‌تی كاری یه‌كێتی بۆ سه‌رخستنی ھه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و گۆڕانكاری ریشه‌ییه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌ خه‌ڵكی خۆمان و چاكسازییه‌كانی ناو رێكخراوه‌یی و حكومه‌تیش ھه‌ر له‌و پێناوه‌دایه‌.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket