}

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: خوێندكاران مافی خۆیانه‌ هاوكاری بكرێن

کوردستان 03:45 PM - 2021-11-25

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده‌بوونی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاگری كۆلێجی زانسته‌ پراكتیكیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبوویه‌وه‌ و ڕایسپاردن له‌ پاڵ دابینكردنی مافی ده‌رماڵه‌ بۆ خوێندكاران كه‌موكورتی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ خوێندكاران  پێویسته‌ دابینبكرێن. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ دیوانی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: خوێندكاران مافی خۆیانه‌ له‌م دۆخه‌ قه‌یراناویه‌دا، هاوكاری و پشتیوانی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ ئه‌ركی په‌روه‌رده‌یی به‌ باشی جێبه‌جێبكه‌ن. 

وتیشی: ئه‌و كه‌م كورتیانه‌ی كه‌ له‌به‌شه‌ ناوخۆیه‌كان له‌ نه‌وت و ئاو هه‌رپێداویستیه‌كی دیكه‌ كه‌ پێویست بێ پێویسته‌ بۆ خوێندكاران  جێبه‌جێبكرێن.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket