}

مه‌كۆی گۆڕان سوتێنرا

کوردستان 03:53 PM - 2021-11-24

كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌یدسادق سۆتێنرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆش وه‌ك رۆژانی رابردوو خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ ده‌رماڵه‌كانیان له‌ سه‌یدسادق ده‌ستیپێكردو پاشان خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌لاڕێدا براو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ له‌ناو خۆپیشانده‌ران بوون مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سوتێنراو له‌ئێستاشدا خۆپیشانده‌ران له‌هه‌وڵدان كه‌ ناوچه‌ی پارتیش له‌سنووره‌كه‌ بسوتێنن.

وتیشی: گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌سنووره‌كه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ن.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/  شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket