riklam

دوای 72 ساڵ بێتاوان دەردەچن

جیهان 01:11 AM - 2021-11-24

چوار رەش پێست دوای ئەوەی لەساڵی 1949 بەتۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر كچێكی سپی پێست تاوانبار ناسێندران، دوای 72 ساڵ لەلایەن دادوەرێكەوە بێ تاوان دەرچوون.

بی بی سی راپۆرتێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردوەتەوەو، چیرۆكی رووداوەكە بەو شێوەیە دەگێڕێتەوە:" چوار پیاوی رەش پێس لەساڵی 1949 بەتۆمەتی مرۆڤ رفاندن و دەستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سەر كچێكی سپی پێست تاوانبار ناسێندران، لەئێستاداو دوای 72 ساڵ هەرچەند لەژیان نەماون، بەڵام لەلایەن دادوەرێكی ولایەتی فلۆریدا بەبێ تاوان ناسێندران.

چارڵز گرینلی و والتەر ئیروین، ساموێل شیپێردو ئیرنێست تۆماس، دواتر بەگروپی گرولند چوار ناسێندران، لەوكاتەدا كە تەمەنیان لە 16 بۆ 24 ساڵان بوو، لەلایەن بەتۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر كچێكی رەش پێست تۆمەتبار كران و رەوانەی دادگای شاری گرولند كران لەولایەتی فلۆریدا.
 لەسەروبەندی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رووداوەكە، هەزار پیاو ئینرێست تۆماسیان گەمارۆداو زیاتر لە 100 گوللــەیان پێوە ناو كوشتیان.
سێ كەسەكەی تر دوای ئەوەی تاوەكو ئاستی مردن لێیاندرا، رەوانەی بەردەم دادگاكران و لەلایەن ئەنجومەنێكی دادوەری سپی پێستەوە تاوانبار ناسێندران.
ساموێل شیپێرد، دوای ئەوەی بۆ تەواوكردنی كاروباری دادگا رەوانەی دادگا كرابوو، لەلایەن پۆلیسێكەوە بەدەستڕێژی گوللــە كوژرا.
والتەر ئیروین لەساڵی 1954 بەر لێبوردن كەوت و ئازادكرا، لەساڵی 1969 گیانی لەدەستدا،چارڵز گرینلی دوا كەسی ئەو گروپە بوو، كە بەسزای لەسێدارەدان سزادرا، بەڵام دواتر سزاكە بۆ زیندانی هەتاهەتای گۆڕدرا، لەساڵی 2012 گیانی لەدەستدا.
دوای 72 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ئەو رووداوە،  ئەمساڵ واتە 2021 لەلایەن داوەرێكی دادگای باڵای فلۆریدا بەبێ تاوان ناسێندران و دۆسیەكەیان داخرا.
PUKmedia بی بی سی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket