}

كۆمسیۆن: ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تر ده‌ستیپێكردووه‌

عیراق 05:37 PM - 2021-11-22

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی 11ی 2021 ده‌ستپێكردنی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی نویێ راگه‌یاندو جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌نه‌بوونی واده‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان.

له‌و باره‌یه‌وه‌، عیماد جه‌میل ئه‌ندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌ ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی نوێ ده‌كه‌ن و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا وا بڕیاره‌ كۆمسیۆن راگه‌یه‌نراوێك ده‌ربكات و روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ته‌واوی وورده‌كارییه‌كانی تانه‌كان پێشكه‌ش بكات.

راشیگه‌یاند: ژماره‌ی تانه‌كان 1436 تانه‌ بووه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تا ئێستا نه‌زانراوه‌. 

هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی میدیاو په‌یوه‌ندییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌كۆمسیۆن پێشترو له‌لێدوانیكیدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاندبوو كۆمسیۆن له‌میانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی نوێ ده‌كات و ته‌نهاش  6 تانه‌ پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌فته‌ی ئایینده‌ كۆتا ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket