riklam

خورماتوو.. یەكێتی بەدواداچون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكات

کوردستان 07:47 PM - 2021-11-21

وەفدێكی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی بۆ بەدواداچوونی كێشەوگرفتەكانی پرۆژە خزمەتگوزارییە تەووانەكراوەكانی چەند گەڕەكێكی خورماتوو سەردانی پارێزگاری سەڵاحەدینیان كردو بەڵێنیان پێدراوە بەزووی چارەسەر بكرێن.
لەو بارەیەوە دكتۆر كامیل جەمیل جێگری بەشی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی مەلا كەریم شكور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 16ی رێكخستنی حەمرینی (ی.ن.ك) وەفدێكی مەڵبەند سەردانی پارێزگاری سەڵاحەدینمان كرد بەمەبەستی چارەسەری كێشەی پرۆژە خزمەتگوزارییە تەواونەكراوەكانی قەزای خورماتوو بە تایبەتی هەردوو گەڕەكی كۆماری و رزگاری.
وتیشی: پارێزگاری سەڵاحەدین بەڵێنی پێداین بەزووترین كات چارەسەری ئەو كێشانە بكەن و بۆ بەدوادواچونی گرفتەكانیش وەك رێگەپێدراو دیاریانكردم و بەدواداچونی تەواو دەكەم.
راشیگەیاند: لە درێژەی سەردانیكردنەكانماندا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگاكەمان كرد بەمەبەستی چارەسەری كێشەی بەڕێوەبەری خوێندنگەی هەڵكەوت و چارەسەری كێشەی مامۆستا گرێبەستەكانی خوێندنی كوردی لەقەزای خورماتوو كە لە خوێندنگە كوردیەكانەوە بەناچاری دەگوازرێنەوە بۆ بەشە عەرەبیەكان.
PUKmedia عەدالەت میعاد - خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket