riklam

كۆیە.. ساڵڕۆژی شەهیدانی یەكێتی بەرز رادەگیرێت

کوردستان 03:52 PM - 2021-11-21

 بە ئامادەبونی  كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەبوزێد ساڵح لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیەو ئەندامانی پەرلەمان و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كەم ئەندامانی سەرنگەرو بەرپرسانی حكومی لەڕۆژی شەهیدی یەكێتیدا مەراسیمێكی شایستە رێكخرا.
لە سەرەتاشدا وتاری بەشی شەهیدان و مەڵبەندی كۆیە خوێنرانەوە، لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیەش باسی لە خەبات و قورانیدانی ئەوێ رۆژێی دەڤەری كۆیە كردو وتی: كەم ناوچەی كوردستان هەیە هاوشێوەی ئەمشارە  پشكی شێری بەركەوتبێ لە شەهید بەخشین.
وتیشی:: ئەمڕۆ كە گەلی كورد خاوەنی حكومەت و پەرلەمانە، بەرهەمی خوێنی ئەو هەزاران شەهیدەیە  كە دوێنی بەگیانبازی و فیداكاری گیانی خۆیان پێشكەشی خاك و ئازادی كوردستانیان كرد.
لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیە بەپێویستیشیزانی حكومەتی هەرێم بە زیادەوە قەرەبووی كەسوكاری شەهیدان بكات و ماف و داواكاریەكانیان لەبەر چاو بگرێت.
لای خۆشیانەوە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان رایانگەیاند: وەك چۆن لەڕابردودا خوێنیان بەخشی لەڕێگەی حزبەكەی سەرۆك مام جەلال بۆ داهاتووش لە هەرگۆشەیەكی ئەم نیشتمانەوە خزمەتی دڵسۆزانەو بێوچان دەكەن و رێ و رێبازی شەهیدەكانیان لەبیر ناكەن.
PUKmedia كاروان نازم  -  كۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket