}

كتێبێك له‌پێشانگای كتێب لاده‌برێت

کوردستان 05:38 PM - 2021-11-20

له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه‌ كتێبێك له‌پێشانگای كتێبی سلێمانی لاده‌برێت و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...
پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان، ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌كتێبێك له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌شاری سلێمانی نمایشكراوه‌  به‌ناوی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب وٲسرارها) كه‌دیمانه‌یه‌كی درێژه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری عیراق له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، دیمانه‌كه‌ له‌زینداندا له‌لایه‌ن د. علی السعدی سازدراوه‌.
له‌دیمانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كانی نیگه‌رانكردوه‌، نكۆڵی سوڵتان هاشمه‌ له‌وه‌ی ئه‌نفال له‌دژی خه‌ڵكی سیڤیلی كوردستان ئه‌نجامدرابێت به‌ڵكو له‌دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ بووه‌.

پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمی وه‌زاره‌تمان له‌پێشانگاكه‌، ئه‌مڕۆ كتێبه‌كه‌ له‌ناو وه‌شانخانه‌ی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) كۆكرایه‌وه‌.

ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان وه‌ك ئه‌ركی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌مێژوو و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌كه‌مان ڕێگه‌ناده‌ین هیچ شتێك كه‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان بشێوێنێت بڵاو بكرێته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket