نوێنەری یەكێتی لەگەڵ كونسوڵی هۆڵەندا چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن
تاراوگە 09:23 AM - 2021-11-18
بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەھۆڵەندا لە ئۆفیسی كونسوڵخانەی ھۆڵەندا لەشاریھەولێر لەگەڵ ھانس ئەكەربەوم كونسوڵی گشتی ھۆڵەنداو ساید ھەقیمی راوێژكار سیاسی و ستافی دیبلۆماسی كونسوڵخانەی شانشینی ھۆڵەندا لە ھەرێمی كوردستان كۆبوویەوە.
لەدیدارێكدا كە دوێنێی 17ی 11ی 2021 بەڕێوەچوو، باس لەپەیوەندییەكان و كار و پڕۆژەی ھەمەلایەنەی ھاوئامانج كراو ھاوكات ھەڵوەستە لەسەر بارودۆخی سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابووری ناوچەكە بەگشتی كران، ھەردوولا پێداگرییان كرد لەسەر گرنگی ئارامی و سەقامگیری لە عیراق و ھەرێمی كوردستان.
لەتەوەرێكی تردا نوێنەری یەكێتی باسی چەند پڕۆژەیەكی بۆ كونسوڵی گشتی ھۆڵەندا لە ھەرێمی كوردستان كرد و داوا كرد ھاوكار و پشتیوانی بن لەپێناو ئامانج و بەرژەوەندی ھاوبەش كە دواجار خزمەت بەگەشەپێدانی توانا مرۆیییەكان دەگەیەنێت و دەبێتە مایەیپێشەوەچوونی ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی. لەبەرامبەردار ستافی دیبلۆماسی ھۆڵەندا لە ھەولێر، بەڵێنیاندا ھاوكار بن و كارئاسانی بكەن.
لەكۆتایی دیدارەكە، ھانس ئەكەربەوم، بە وردی باسی لە كار و پڕۆژە و خزمەتگوزارییەكانی كونسوڵخانەكەی بۆ میوانەكەی كرد، نوێنەرەكەی یەكێتییش سوپاسی كونسوڵی ھۆڵەندای كرد بۆ ئەو پێشوازیە لێیان كردوە.
بەختیار بەكر رایگەیاند: پێویستە لە بەرامبەر سەرجەم پڕۆژەو كار و ھاوكارییەكانی ھۆڵەندا كە لەھەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن سوپاستان بكەین كە ھیچ كات لە بەرپرسیاریەتی دوور نەكەوتوونەتەوەو ھەمیشە خاوەن ھەڵوێستی جوان بوون بەرانبەر بە گەلەكەمان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25