}

هه‌رێم.. دكتۆرای فه‌خری ده‌به‌خشرێته‌ ئیسماعیل بێشكچی

کوردستان 06:11 PM - 2021-11-07

وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێزو پێزانین ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵناس و نوسه‌ری ناسراوی تورك ئیسماعیل بێشكچی ده‌كات، كه‌ مـاوه‌ی زیـاتـر لـه‌ نیو سـه‌ده‌یـه‌ له‌ڕێگـای نوسیـن و به‌رهـه‌مه‌ زانستیه‌كانی ژیـانی خۆی ته‌رخان كردوه‌ بۆ داكۆكیكردن له‌ ڕاستی و پشتیوانیكردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها زانكۆی دهۆكیشی ڕاده‌سپێرێت ئاماده‌كاری بكات بۆ پێدانی دكتۆرای فه‌خری به‌ (ئیسماعیل بێشكچی).

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی 7-11-2021، د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ ئاماده‌بونی بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك و ڕاوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی، پێشوازی له‌ كۆمه‌ڵناس و نوسه‌ری ناسراوی تورك ئیسماعیل بێشكچی و وه‌فدی یاوه‌ری كرد. 

له‌ دیدارێكدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، خه‌بات و تێكۆشانی ئیسماعیل بێشكچی له‌ داكۆكیكردن له‌ گه‌لی كوردستان و دۆزی ڕه‌وای كورد به‌رز نرخاند، بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵوێست و نوسین و به‌رهه‌مه‌كانی بێشكچی كرد، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌كانی به‌ شێوازێكی زانستی و ئه‌كادیمی، به‌رگری له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كردوه‌. بۆ ئه‌مه‌ش وتی: هه‌مو وشه‌یه‌كی نێو كار و به‌رهه‌مه‌ زانستییه‌كـان و قوربانییه‌ مه‌زنه‌كانی بێشكچی  به‌رز ده‌نرخێنین، به‌ چـاوی ئه‌مه‌ك و پێزانینه‌وه‌ لێیان ده‌ڕوانین، هیوای ته‌مه‌نی درێژ و ته‌ندروستی باشی بۆ ده‌خوازین.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌داو له‌ پێناو به‌رزنرخاندنی هه‌وڵ و ماندوبون و شه‌ونخونیه‌كانی بۆ داكۆكی كردن له‌ دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان، د. ئارام محمد قادر، سه‌رۆكی زانكۆی دهۆكی ڕاسپارد ئاماده‌كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن، بۆ پێدانی دكتۆرای فه‌خری به‌ كۆمه‌ڵناس و نوسه‌ری ناودار ئیسماعیل بێشكچی.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاشیگه‌یاند: سێنته‌ری بێشكچی له‌ زانكۆی دهۆك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌ و بابه‌ته‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی كاری بۆ پێشخستنی ئاستی زانكۆ و بیرو بۆچون و گه‌یاندنی په‌یامه‌ ڕاسته‌قینه‌كان كردوه‌. بۆیه‌ په‌ره‌پێدانی سێنته‌ری بێشكچی و كاركردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ نیشتیمانیه‌كانی له‌پێناو دۆزی كورد ئه‌ركی سه‌ره‌كیمانه‌. 

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ئیسماعیل بێشكچی، سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و پشتیوانیه‌كان كردو جه‌ختی له‌ گرنگیی كاركردن له‌ سه‌ر سێكته‌ری خوێندنی باڵا و بایه‌خدان به‌ پرسه‌ زانستییه‌كان و  چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد به‌شێوازێكی ئاشتییانه‌ و دادپه‌روه‌رانه‌ كرده‌وه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket