riklam

بافڵ تاڵەبانی: پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانی ژنان دەبین

ژنان 02:04 PM - 2021-11-04

بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی ٣٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان دەکات و وتیشی: دووپاتیشی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبین و بە ھەمان بیروباوەڕەوە پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانی ژنان بین و خەبات بکەین لەپێناو جێبەجێکردنی خواستەکانیان.

بەرێزان سكرتێر و سكرتاریەت و ئەندامانی یەكێتیی ژنانی كوردستان

بە بۆنەی ٣٢ھەمین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم.
ھیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان و گۆڕانکاری لەخەباتی پیشەیی ژناندا.

یەکێتیی ژنانی کوردستان وەک رێکخراوێکی شۆڕشگێڕ، تێکۆشەر و کاریگەری نێو خەباتی ژنان خاوەن مێژوویەکی پڕ شانازی و دەستکەوتە، کە ئەمە دەبێت ھانتان بدات لەسەر خەرمانی ئەو شانازییە بەردەوام بن و سوورتربن بۆ پێشڕەوایەتیکردن و سەرخستنی داوا و داخوازییەکانی ژنان و ھەماھەنگ بن بۆ دەرکردن و پارێزگاریکردن لەو پرۆژە یاسایانەی پارێزەری مافەکانی ژنان دەبن، ھاوشانی گۆڕانکارییە ریشەییەکانی یەکێتی ئێوەش بەگڕوتینێکی ترەوە خۆتان رێکبخەنەوە و پێشەنگی کاروانەکە بن.

لەم یادەدا دووپاتیشی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبین و بە ھەمان بیروباوەڕەوە پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانی ژنان بین و خەبات بکەین لەپێناو جێبەجێکردنی خواستەکانتان و یەکسانی جێندەری و رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی مافەکانی ژنان، بەھەموو توانایەکیشمەوە رێگردەبم لەپەنابردن بۆ توندوتیژی و بەزاندنی سنووری ئازادییەکانتان.

دووبارە پیرۆزبایی ئەم رۆژە لە ئێوە و ژنانی کوردستان دەکەم و درود و سڵاو بۆ ھەموو ئەو تێکۆشەرانە دەنێرم کە لەم رێکخراوەدا خەباتیان کرد و خزمەتیان بە دۆزی ژنان کرد.

ھەرشاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن 

دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانی

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket