}

هه‌ولێر.. جارێكی دیكه‌ ده‌رچوانی ئاماده‌یی گردبونه‌وه‌

کوردستان 02:53 PM - 2021-11-01

ئه‌مڕۆ 1-11-2021، بۆ جارێكی دیكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوانی ئاماده‌یی گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامدا، داوایان كرد بڕیاره‌كانی دوایین كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵای په‌رله‌مان جێبه‌جێبكرێن و سه‌رجه‌م ده‌رچوانی ئاماده‌یی كه‌ زانكۆلاینیان پڕكردۆته‌وه‌ وه‌ربگیرێن.
 
ده‌رچوانی پۆلی دوازده‌یی داوا ده‌كه‌ن ئه‌و به‌ڵێن و بڕیارانه‌ی له‌ دواین كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵای په‌رله‌مان دراون وه‌ك خۆیان جێبه‌جێبكرێن و گرفت و له‌مپه‌ریان بۆ دروست نه‌كرێت .

ئه‌مساڵ به‌هۆی پلانی وه‌رگرتن له‌ لایه‌ن زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌رچوانی ئاماده‌یی له‌هیچ به‌ش و كۆلێژ و په‌یمانگایه‌ك ناویان نه‌هاتۆته‌وه‌ و ده‌یان ده‌رچوش كه‌ نمره‌ی به‌رزیان هێناوه‌ له‌ به‌ش و كۆلێژی دڵخوازی خۆیان نه‌هاتووه‌ته‌وه‌ .

PUKmedia سه‌رباز محه‌مه‌د 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket