}

سه‌رۆك كۆمار: پێویسته‌ سه‌رجه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كانی داعش دۆكیۆمێنت

عیراق 03:50 PM - 2021-10-28

سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ پێویستی په‌لكێشكردنی ھه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌ تاوانه‌كانی داعش ھه‌یه‌ بۆ به‌رده‌م دادگا، تاوه‌كو به‌سزای خۆیان بگه‌ن

د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ كریستیان ریتچه‌ر، سه‌رۆكی تیمی لیكۆڵێنه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ھێزكردنی لێپرسینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی داعش.

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی به‌دواداچوون و لیكۆڵێنه‌وه‌ له‌و تاوانانه‌ی كه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامی داوه‌، ھه‌روه‌ھا دووپاتكرایه‌وه‌ له‌ به‌ھێزكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عیراق و تیمی لیكۆڵێنه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و دابینكردنی هه‌موو پشتیوانییه‌ك بۆ تیمی لیكۆڵێنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ جێگه‌یاندنی كاره‌كانی. 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌پێویستی په‌لكێشكردنی ھه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌ تاوانه‌كانی داعش ھه‌یه‌ بۆ به‌رده‌م دادگا، تاوه‌كو به‌سزا خۆیان بگه‌ن و وشككردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، ھه‌روه‌ھا به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كانی داعش دێكۆمێنت بكرێت و به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر كۆبكرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و تاوانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان، ھاوكات دووپاتیكرده‌وه‌ له‌گرنگی ده‌ربازنه‌بوونی ھه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاوه‌ن له‌ تاوانه‌كانی داعش و پاراستنی قوربانییان و رێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ تاوانانه‌.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌ كریستیان ریتچه‌ر كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی تیمی لیكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ھێزكردنی لێپرسینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی داعش و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كه‌یدا.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket