riklam

هەولێر، زیادکردنی نرخی پاسی گواستنەوە رەت دەکرێتەوە

کوردستان 08:07 PM - 2021-10-22

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیگای گواستنەوە رەتیدەکاتەوە هیچ بڕیارێکی رەسمی لەبارەی بەرزکرنەوەی نرخی پاسی گواستنەوە دەرکرابێت، راشیدەگەیەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوتەمەنی و شوفێرانی گواستنەوە، ئەوان چاوەڕوانی کۆبونەوەی لیژنەی ئابووری پارێزگا دەکەن.
عەبدوڵڵا شاکر سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای گواستنەوەی هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: ئێمە وەکو سەندیکا ئاگەداری بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی پاسەکانی گواستنەوەی هاوڵاتیان لە ٥٠٠ دینار بۆ ٧٥٠ دینار نین و شوفێرانمان لە بڕیارێکی لەو جۆرە ئاگەدارکردۆتەوە.
وتیشی: راستە نرخی سوتەمەنی وەک بەنزین و گاز بەرزبۆتەوە و شوفێران زەرەرمەند دەبن، بەڵام ناکرێ هیچ بڕیارێک بۆ  بەرزکرنەوەی نرخی کرێی گوستنەوەی هاوڵاتیان لەلایەن خاوەن پاسەکانەوە بدرێت ، تا ئەو کاتەی لەلایەن پارێزگاوە بڕیار دەردەچێت.
راشیگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەو زەرەرمەندنەبوونی هیچ لایەنێک،  ئێمە وەک لقی هەولێری سەندیکای گواستنەوە داوای ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی ئابووری پارێزگامان کردووە، بۆ ئەوەی دیراسەی ئەو بابەتە بکرێت.
ماوەیەکە بەهۆی گرانبوونی نرخی سوتەمەنی، بەشێک لە شوفێران و خاوەن پاسەکانی گواستنەوە داوای چارەسەرکردنی ئەو گرانبوونە دەکەن، بەپێچەوانەوە ئەوان ناچار دەبن نرخەکانی گوستنەوە بەرزبکەنەوە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket