riklam

ته‌ندروستی عیراق له‌باره‌ی دۆزی سێیه‌می ڤاكسین رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

عیراق 03:23 PM - 2021-10-21

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانیی ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت ، رێگری نیه‌ له‌به‌رده‌م به‌كارھێنانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا .

ھه‌یسه‌م عوبێدی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌ھێزكردنی ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانیی له‌ عیراق ره‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر پێدانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا، ئه‌وا ھیچ رێگریه‌ك نییه‌ بۆ به‌كارھێنانی. 

وتیشی، ھۆكاری رازی نه‌بوونی رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی بۆ به‌كارھێنانی دۆزی سێیه‌م، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا به‌كارھێنانی دۆزی یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسین له‌ عیراق نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ رێژه‌ی پێویست، چونكه‌ تا ئێستا به‌شێك له‌ ھاووڵاتیان به‌بێ ھۆكار ترسیان له‌ به‌كارھێنانی ڤاكسین ھه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش زیانی ده‌بێت و رێگری له‌به‌رده‌م دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا دروست ده‌كات.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket