riklam

دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت گۆڕانكاری بەسەردا دێت

کوردستان 01:49 PM - 2021-10-21

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە كە بۆ ماوەی هەفتەیەك لەنوسینگەكانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت گۆڕانكاری بەسەردا.
بۆ ماوەی هەفتەیەك كاتی راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەكەینەوە كەوا سەرجەم مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ( نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ كەلار - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٤ هەڵەبجە- نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە رۆژی یەكشەممە  ( ٢٠٢١/١٠/٢٤) تاكو رۆژی پێنج شەممە (٢١/١٠/٢٨) كاتی راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لەسەعات (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاكو (٦:٠٠)ی ئێوارەیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لەكاتی دیاریكراو سەردانمان بكەن بەمەبەستی جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان.

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket