riklam

هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان جوتیارانی هه‌رێم و عیراق دروستده‌كرێت

کوردستان 11:20 AM - 2021-10-21

نوێنه‌ری جوتیارانی باشور و خواری شاره‌كانی عیراق سه‌ردانی قه‌زای پێنچوێنیان كرد بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو  ساخكردنه‌وه‌و به‌بازاڕكردنی به‌روبوومه‌ كشوكاڵییه‌كان .

دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له‌نێوان جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌راست و باشوری عیراق به‌مه‌به‌ستی ھه‌ماھه‌نگی زیاتره‌ تا ڕێكخراوه‌كانی جوتیاران بتوانن به‌رھه‌مه‌كانی جوتیاران له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌بازاری زیاتری بۆ بكرێت.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ موراد ره‌شید وه‌ك نوێنه‌رانی جووتیارانی پێنجوین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق گرفت بۆ ساخنه‌بوونه‌وه‌یان دروست ده‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه‌، بۆیه‌ هه‌وڵده‌درێت له‌رێگه‌ی ئه‌م جۆره‌ كۆبونه‌وانه‌وه‌ خزمه‌تی زیاتر به‌جوتیاران  بكرێت.


PUKmedia عه‌بدوڵڵا غه‌ریب / پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket