riklam

ستران عەبدوڵڵا: ھەكار باجلوری سینەماكارێكی شایستەو بەتوانا بوو

پرسەنامە 08:40 PM - 2021-10-19

بۆ مەرگی لە ناكاوی ھەڤاڵ ھەكار عەبدولقادر باجلوری، ستران عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی ھەڤاڵ قادر باجلوری و كەسوكار و بنەماڵەكەی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

سەرەخۆشی بۆ مەرگی لە ناكاوی ھەڤاڵ ھەكار عەبدولقادر باجلوری

برای بەرێز و خۆشەویستم  ھەڤاڵ قادر باجلوری و كەسوكار و بنەماڵەی.
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی ھەڤاڵی خۆشەویستمان كاكە ھەكارم بیست كە ئەمڕۆ بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
كاك ھەكار سینەماكارێكی شایستە و كادیرێكی بە توانای دەزگای میدیایی بادینان بوو، بەداخەوە بۆ ئەم كۆستە لە ناكاوەوە.
 
بەم بۆنە خەمناكەوە بە ناوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتییەوە سەرەخۆشی لە بەرێزتان و لە بنەماڵەكەی و ھەڤاڵانی لە دەزگای میدیایی بادینان دەكەم.
لەخوای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی بسپێرێ و ئاسودەیی بە بنەماڵەی پێشمەرگەپەروەری مام قادر ببەخشێت.
دوا ناخۆشییان بێت

ستران عەبدوڵڵا
سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket