riklam

تاڵیبان تەنها لەچەند پارێزگایەك ڕێگە دەدات كچان بخوێنن

جیهان 11:24 AM - 2021-10-17

ڕێگریكردن لە خوێندنی كچان لەلایەن تاڵیبانەوە هەڵوێستی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە و دواجار ڕێگە دەدات تەنها لە چەند پارێزگایەك كچان بچنە ناوەندەكانی خوێندنەوە.

عومەر عەبدی جێگری بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانیكردن لە منداڵانی سەربە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت: دوای سەردانەكەی بۆ ئەفغانستان دەركەوت كە تاڵیبان تا ئێستا ڕێگەی نەداوە بە كچان بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن لەكاتێكدا نزیكەی مانگ دەبێت پرۆسەی خوێندن لەو وڵاتە دەستیپێكردۆتەوە و تا ئێستا تەنها كوڕان بۆیان هەیە بخوێنن.

عەبدی ئاماژەی بەوەشكردووە لەئێستادا تاڵیبان بڕیاریداوە لەكۆی 34 پارێزگا تەنها لە 5 پارێزگا كچان بە تایبەتی لە پۆلی شەشەوە بۆیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن.

 ڕێكخراوی لێبوردنی گشتی جیهانی داوای لە تاڵیبان كردووە كە ڕێگە بدات لە زووترین كاتدا كچان بگەڕێنەوە بۆ خوێندن.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket